له‌سلێمانی زیاتر له 3000 واژوو دژی هه‌ژماری من كۆكراوه‌ته‌وه
وێستگه‌نیوز-
له‌یه‌كه‌م رۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەهەرێم، له شاری سلێمانی زیاتر له 3000 واژوو دژی پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" كۆكراوه‌ته‌وه.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئاداری 2024 دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەهەرێم، له‌به‌رده‌م باخی گشتی شاری سلێمانی، هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژوویا دژی پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" ده‌ستپێكرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری وێستگه‌نیوز كه‌وتووه، له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌مدا زیاتر له 3000 واژوو دژی پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" كۆكراوه‌ته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" به یه‌كێك له پرۆژه سه‌ركه‌وتوو ستراتیژه‌كانی داده‌نێت و هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌ڵام به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌یان به‌و پرۆژه‌یه نییه و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه و داوكارن مووچه‌كانیان له بانكه‌كانی حكومه‌تی عێراق "ته‌وتین" بكرێت.
PM:07:29:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 684
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت