عەبدولحەکیم خەسرەو:هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران رەوانەی بەغدا دەکرێت

‌عەبدولحەکیم خەسرەو

وێستگه‌نیوزـ

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر پرسی مووچە رێککەوتوون، هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران رەوانەی بەغدا دەکرێت.

عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون رایگەیاند: لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەغدا کراوە، لیستی هێزە ئەمنییەکانیش بە کۆد رەوانە کراوە بۆ بەغدا، دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی وردبینی هەموو لیستەکانی کردووە و هیچ کێشەی تێدا نەبووە.

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، راشیگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر پرسی مووچە رێککەوتوون، ئەوەی لەسەر حکومەتی هەرێم بوو کردوویەتی، هەروەها ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی سێ دەستی پێکردەوە و لە هەفتەی داهاتوو رەوانەی بەغدا دەکرێت.

عەبدولحەکیم خەسرەو، بۆ كوردستان 24 ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە سبەینێوە دەست دەکەن بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی دوو، بۆ ئەوەی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بکرێت.


PM:10:18:27/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت