رێباز حەملان: سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
رێباز حەملان
وێستگه‌نیوزـ
رێباز حەملان، یاریده‌ده‌ری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگەیاند، وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی ئامادەکردووە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: وردبینیی لە کۆدی هێزەکانی پێشمەرگە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن چاودێریی دارایی هەرێمەوە تەواو کراوە و رەوانەی بەغدا کرا و چاوەڕێ دەکرێت سبەینێ تەواوکاریی مووچەی مانگی دوو بنێردرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
رێباز حه‌ملان، بۆ كوردستان 24 وتیشی: "سه‌رۆكوه‌زیران خه‌مخۆره و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره ده‌كات، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی چڕ و به‌رده‌وامدا بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فشارێكی زۆری خسته سه‌ر حكومه‌تی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌ی".
باسی له‌وه‌شكرد: دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران بابه‌تێك نییه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه بۆ سزادانی خه‌ڵك به‌كاریبهێنێت، حكومه‌تی هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت هاونیشتمانیانی سزا بدات و مووچه‌كانیان دوا بخات.
روونیشی كرده‌وه، "مه‌سرور بارزانی شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندیدا بوو و ره‌زامه‌ند بوو كه مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت و ناوه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به كۆد بنێردرێت، به‌ڵام داوا كرا ناوه‌كان له‌لایه‌ن چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وردبینی بكرێت".
رێباز حه‌ملان باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران و ته‌واوی ستافه په‌یوه‌ندیداره‌كان شه‌وی رابردوو تا به‌ره‌به‌یان نه‌خه‌وتوون و سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی كاره‌كان بوون بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه ده‌ستی ده‌ستی به مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت و مووچه دوانه‌كه‌وێت.
رێباز حه‌ملان ئومێدی خواست سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه مووچه‌ی ته‌واوكاری بگاته هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 27ـی ئاداری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جەختی کردەوە: "ئەو ئەرکەی لەسەر شانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە هەموومان جێبەجێ کردووە، بە سوپاسەوە وەزارەتی دارایی، ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتە مەعنییەکان هەموو کاری پێویستییان کردووە بۆ ئەوەی هەموو رێکارەکان بگرنەبەر و هەموو ئەو بیانوویانەی تا ئێستا بەکارهێنراون هەموویان نەهێڵن".
مه‌سرور بارزانی وتیشی: "وه‌زاره‌تی داراییم راسپارد ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو و ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێ بكات".
PM:09:53:27/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت