مامۆستایانی ناڕازی: مه‌ڵمه‌تی ئیبمزا كۆكردنه‌وه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ژماری من ده‌ستپێده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوزـ
مامۆستایانی ناڕازی نوێترین هه‌ڵوێستی خۆیان له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌وه راگه‌یاند و باسیان له‌وه‌كرد، كه به هیچ جۆرێك نایانه‌وێت كار به (هه‌ژماری من) بكرێت و به‌م نزیكانه هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه له دژی راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی ئاداری 2024، مامۆستایانی ناڕازی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نوێترین هه‌ڵوێستی خۆیان راگه‌یاند و داوایان له محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق كرد، ته‌نها پشت به بانكه عێراقییه‌كان ببه‌ستن بۆ ته‌وتین و دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا مامۆستایانی ناڕازی باسیان له‌وه‌شكرد، "ئه‌وان هیچ متمانه‌یه‌كیان نییه به هه‌ژماری بانكی حزبه‌كان و ئه‌وانه‌ی مووچه‌كانیان ده‌دزن و پاڵه‌وانی بڕینی گیرفانيان و بڕینی قووتی منداڵه‌كانيان بوون".
ده‌شڵێن: "به‌هیچ جۆرێك نامانه‌وێت (هه‌ژماری من) كاری پێ بكرێت، له نزیكترین كاتیش‌دا هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی (هه‌ژماری من) ده‌ستپێده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی ئاداری 2024، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و دواتر مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
: "وەزارەتی داراییم راسپاردووە کە ئەوان دەست بکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش، ئێمە حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا دەخەینە بەر بەرپرسیاریەتییەکی دەستووری و ئەخلاقی کە ئەو بەڵێنەی بە ئێمەیان داوە جێبەجێ بکەن بۆ دابینکردنی مووچەکان".
باسی له‌وه‌شكرد: "ئەو ئەرکەی لەسەر شانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە هەموومان جێەجێکردووە، بە سوپاسەوە وەزارەتی دارایی، ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتە مەعنییەکان هەموو کاری پێویستییان کردووە بۆ ئەوەی هەموو رێکارەکان بگرنەبەر و هەموو ئەو بیانوویانەی تا ئێستا بەکارهێنراون هەموویان نەهێڵن و ئەوەی لەسەر شانی ئێمەبووە ئەنجاممان داوە و هیوادارین ئەمە ببێتە قۆناغێکی نوێ بۆ ئەوەی مووچەکان لە کاتی خۆی و وەکو پێویست دابەش بکرێت".
ئه‌وه‌شی وت: "هەروەها لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان ئێمە هەندێک بڕیاری ترمان لە ئەنجوومەنی وەزیران داوە بۆ ئەوەی بتوانین ئەم بارە قوڕسە ناهەموارە ئابوورییەی کە کەوتووەتە سەر شانی خەڵکی هەرێمی کوردستان تۆزێک بۆیان سووکبکەینەوە، بڕیارمان داوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەستبکات بە تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە تاوەکو ئێستا لە حکومەت سوودمەندنەبوون".
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌وه‌شی زیاد كرد: "داوامانکردووە داشکاندن بکرێت لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبا بە رێژەی 20%. ئێمە وەزارەتە مەعنییەکانمان راسپاردووە بۆ ئەوەی ئەمە بکەن هەروەها بۆ داشکاندنی 20% لە سزای کەڵەکەبووی مرور (هاتووچۆ) و داشکاندنی 50% لە رسووماتی هێنانی گۆشت و هەروەها داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان".
"هەروەها لێخۆشبوونی سزا لە داوکەوتنی بەشداریی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و راسپاردنی وەزارەتی شارەوانی بۆ داشکاندنی رسووماتی کەڵەکەبووی ئاو بە رێژەی 20% و داشکاندنی رسووماتی شارەوانی بەتایبەت کرێی کرێچییەکانی وەزارەتی شارەوانی ئەوانیش بە هەمان شێوە بە رێژەی 20% و لێخۆشبوو‌ن لە سزای دواکەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، کاسبکاران و کەمدەرامەتان، مه‌سرور بارزانی وای وت.
ده‌شڵێت: "هیوادارم ئەم هەنگاوانە و ئەم بڕیارانە بتوانن تا حەددێک یارمەتی خەڵکی کوردستان بدەن. من جارێکی دیکە سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژی ئەوان دەکەم و هیوادارم ئێمە بتوانین پێکەوە ئەم قۆناغە تێپەڕینین و ئەمە ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهێنان بە ئابڵووقەی ئابووری کە کەوتووەتە سەر هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان و پێ بنێینە قۆناغێکی نوێتر و بتوانین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەینە ئەنجامی باش بۆ چارەسەری گشت گرفتەکانی کە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ماون".
PM:05:56:27/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت