وێستگه نیوز زانیاری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی دوو مانگی مووچه‌خۆران بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك تایبه‌ت كه بۆ وێستگه نیوز لێدوانی داوه، لەسبەینێوە دەست بەڕێکارییەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات و پاش ئەویش ڕاستەوخۆ مووچەی مانگی سێ دابەش دەکرێت .
به‌پێی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بێت تا جەژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز هەردوو مووچەی مانگی شوبات و مانگی ئازار دابەش دەکرێت.
به‌پێی چه‌ند میدیایه‌كیش، حكومه‌تی هه‌رێم له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆیدا باسی له‌وه‌كردوه كه لیستی مووچەی مانگی سێی بۆ بەغدا ناردووە و لەگەڵ گەیشتنی پارە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئه‌و مانگه‌ش ده‌كات.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكومه‌تی هه‌رێمدا، وەک میدیاکان باسی دەکەن، حکومەت بڕیاریداوە بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بەپێی یاسا و رێنماییەکان و لێخۆشبون لە قەرزی ئاو و کارەبا و هاتوچۆ بە رێژەی 20%
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە ئاماده‌بونی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی، سه‌رۆك و جێگری سەرۆك وەزیرانی هه‌رێم دەستیپێکرد و بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا دواپێشهاتەكان سەبارەت بە بابەتی مووچەی مانگی شوباتی 2024 دەخرێتە ڕوو و گفتوگۆ دەكرێت.
لە بڕگەی دووەمدا، بابەتی بڕیار و ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراقی، سەبارەت بە ڕاكێشانی كاش بە دۆلاری ئەمریكی گفتوگۆ دەكرێت، لە بڕگەی سێیەمشدا بابەتی پابەندكردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەكان دەخرێتەڕوو.
PM:01:44:27/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت