هه‌ولێر..هێزێكی ئه‌منی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوه‌ی پێكرا
وێستگه نیوزـ
خاوه‌ن كۆمپانیاكانی ده‌ستی كار ویستیان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆ ناره‌زایی ده‌ربڕین له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كردببنه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه رێگریان لێكرا.
په‌یامنێری وێستگه نیوز له هه‌ولێر رایگه‌یاند: هێزێکی ئاسایش لە بەردەم وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی بلاوه‌ی پێکراوە و رێگە نادەن خاوەن کۆمپانیاکانی دەستی کار گردبونەوە بکەن.
خاوەن کۆمپانیاکان لە دهۆک و سلێمانییه‌وه هاتون و به‌نیازبون لەگەڵ خاوه‌ن کۆمپانیاکانی هەولێر کاتژمێر 10 لە بەردەم وەزارەت گردببنەوەو ناره‌زایی به‌رامبه‌ر زیادكردنی باج و رسومات له‌سه‌ریان ده‌رببڕن.
AM:10:38:27/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت