بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی: بەشێکی کارمەندەکانمان رازی كردوه بگەڕێنەوە دەوام
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بە هەوڵێکی زۆر توانیومانە بەشێکی کارمەندەکانمان رازی بکەین کە لە رۆژی یەکشەممەوە بگەڕێنەوە دەوام".
بەهۆی دواکەوتنی مووچەی مانگی شوباتەوە، لە 17ی ئەم مانگەوە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کردووە و مامەڵەی هاوڵاتییان رایی ناکەن.
ئهمرۆ چوارشهممه عهمید ئاسۆ محەمهد، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی له لێدوانێكدا وتویهتی، توانیویانە کارمەندەکانیان رازی بکەن لە یەکشەممەوە بگەڕێنەوە سەر کار.
ناوبراو ئاماژهی بهوهشداوه كه هاوڵاتی هەیە ساڵنامە یان مۆڵەتی بەسەردەچێت و بۆ ئەوەی سزای مادی نەدرێت، دەبێت نوێی بکاتەوە؛ وه خۆشی دهڵێت: "ئێمهش لەم دۆخەدا دەمانەوێت لە بەرژەوەندیی خەڵک بگەڕێنەوە سەر کار."
AM:09:52:27/03/2024
ئهم بابهته 832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت