مه‌سرور بارزانی بۆ لایه‌نه‌كان: واز لە بەرژەوەندیی حزبی و شەخسی بهێنن
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن، داواشی له لایه‌نه‌كان كرد كه واز لە بەرژەوەندیی حزبی و شەخسی بهێنن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی ئاداری 2024 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له ئێواره‌خوانێكی به‌ربانگ له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانی كرد بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژی و پشتیوانیی و متمانه‌یان به حكوومه‌ت كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی دروستكردنی دۆخێكی نه‌خوازراوه‌وه مووچه‌كانیان دواكه‌وتووه به‌هۆی نه‌ناردنی له‌لایه‌ن به‌غداوه.
سه‌رۆك وه‌زیران وتی: "ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت ده‌یكه‌ین بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی واز له مافی ده‌ستووریی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بهێنین".
باسی له‌وه‌شكرد كه "ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت یاخود لاواز بكرێت، به‌شێوازی جۆراوجۆر پیلانه‌كه جێبه‌جێ كراوه و جێگه‌ی داخه هه‌ندێك بیروبۆچوونی ناحه‌ز توانیویانه به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و له‌وه‌ش ناخۆشتر ئه‌وه‌یه له ناوخۆدا یارمه‌تی ئه‌و بۆچوونه شۆڤێنییه دراوه".
مه‌سرور بارزانی وتیشی: "دروستبوونی هه‌رێمی كوردستان به‌وشێوازه‌ی هه‌یه، كه‌س خێری پێ نه‌كردووین، ئه‌مه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خه‌باتی خه‌ڵكی ئێمه‌یه و ئێوه هه‌مووتان به‌شداربوون له دروستكردنی ئه‌م ئه‌زموونه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئێمه ده‌ستوورێكمان هه‌یه كه ماف و ئه‌ركه‌كانمانی تێدا دیاری كراوه و ئه‌وه‌ی پێمان كراوه له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان درێغیمان نه‌كردووه، به‌ڵام له دابینكردنی مافه‌كانمان پێشێل كراوه و دابین نه‌كراوه و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش دراوه ئه‌وه‌ی له ده‌ستووریش نووسراوه پێشێل بكرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاند: لێره‌دا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شبووین، به‌ره‌ی خۆڕاگری و پاراستنی ئه‌زموونه‌كانه‌مان و ڕێزگرتن له خوێنی شه‌هیدان و خه‌باته‌كه‌مان، به‌ره‌ی دووه‌میش پێی وایه: ته‌نیا نانێكی زه‌لیلمان بده‌نێ، هه‌موو كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت به مووچه، كه دڵنیام زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دا نین و ئێمه ده‌مانه‌وێت ڕێز له خوێنی شه‌هیدانمان و خه‌باتی ئه‌م ئه‌زموونه بگرین و بیباپرێزین كه ئه‌مه ئه‌رك و ئه‌مانه‌ته ده‌بێت بیكه‌ین".
هاوكات، سه‌رۆكی حكومه‌ت داوایه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد و وتی: "واز له به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و شه‌خسیی خۆتان بهێنن و واز له‌وه بهێنن كه لایه‌نێك سوودمه‌ند بێت به‌سه‌ر لایه‌نێكی دیكه، ئه‌مه ده‌ستكه‌وت نییه، به‌ڵكو ده‌ستكه‌وت ئه‌وه‌یه كه برایه‌تیی نێوان هه‌موو پێكهاته‌كان بپارێزین و ده‌ستكه‌وت و ئه‌زموونه‌كه‌مان بپارێزین".
راشیگه‌یاند كه "واز له هیچ مافێكی ده‌ستووری خه‌ڵكی كوردستان ناهێنین و ده‌بێت هه‌موو پێكه‌وه بیربكه‌ینه‌وه چۆن كێشه‌ی خه‌ڵك چاره بكه‌ین و كێشه‌ی ئێمه ته‌نیا مووچه نییه، ئێمه كێشه‌ی ناسنامه و خاكمان هه‌یه، له كۆتاییشدا سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ هه‌قه و بۆ ئێمه‌یه".
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكرای كرد كه "سبه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ین. له كاته سه‌خته‌كاندا پیاوی ته‌نگانه كه‌م له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ستاوه و سبه‌ی كه بڕیاره‌كه‌ماندا، هه‌موو لایه‌ك خۆیان ده‌كه‌ن به شه‌ریكی ئه‌و بڕیاره".
PM:07:21:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت