هۆشداری به كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌درێت به جلوبه‌رگی فه‌رمییه‌وه خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نمایش نه‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم هۆشداریی به کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ دا كه ئه‌گه‌ر هەر کارمەندێک بە جلوبەرگی فەرمییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆی نمایش بکات، تووشی لێپرسینه‌وه‌و رێككاری یاسایی ده‌بێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا تارق ئه‌حمه‌د ئیبراھیم، بەرێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێم هۆشداریی داوه‌و ده‌ڵێت: "لە پێناوی پاراستنی شکۆی ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە بەرپرسن لە پاراستنی سەروگیانی هاوڵاتییان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتی قەدەغەیە بە جلوبەرگی سەربازی بۆ هیچ مەبەستێك جگە لە ئەرکی فەرمی ئەفسەر و کارمەندان ڤیدیۆ لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبکەنەوە.”
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌ێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم وتویه‌تی: ئەگەر بەشداری هەر چالاکییەک بکەن پێویست بێت جلوبەرگی فەرمی لە دەرەوەی کاتی دەوام لەبەربکەن و ئەو چالاکییە لە هەر کەناڵێکی میدیایی یان تۆڕی کۆمەڵایەتی پیشانبدرێت پێویستە رەزامەندی سەرووی خۆیان وەربگرن، هەر کەسێك بۆ هەر مەبەستێکی دیکە جلوبەرگی فەرمی لەبەربکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خۆی نمایشبکات لێپرسینەوەی یاسای لەگەڵ دەکرێت بۆ کاری پێویست .
PM:03:55:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت