لە سیستان و بەلوچستانی ئێران ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كوژرا
وێستگه نیوزـ
لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران هێرشێکی چەکداری روویدا و به‌هۆیه‌وه ئەفسەرێکی هێزەکانی پۆلیس و منداڵیکی ساوا كوژران.
به‌پێی میدیا ناوخۆییه‌كانی ئێران، هێرشەکە شەوی رابردوو لەسەر رێگەی نێوان شارەکانی خاش- ئیرانشەهر روویداوە؛ کۆمەڵێک چەکدار تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس کردووە و بەهۆیەوە ئەفسەرێکی پۆلیس بە پلەی نەقیب بەناوی محمەمەد زەخیر كوژراوه.
به‌پێی میدیاكان، هێرشه‌كه ئۆتۆمبێلی یەکینەی کۆماندۆی تایبەت بە دابینکردنی ئاسایشی هاوڵاتیان لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا كردوه‌ته بەهۆیەوە ئەفسەرێکی پۆلیس بە پلەی نەقیب بەناوی محمەمەد زەخیرە گیانی لەدەستداوە."
هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا چه‌كداره‌كان تەقەشیان لە ئۆتۆمبێلێکی مه‌ده‌نی كردوه‌و لە ئەنجامدا منداڵێکی ساوا گیانی له‌ده‌ستداوه‌و و دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی یه‌ك خێزانیش بریندار بوون.
PM:03:21:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت