وه‌زاره‌تی دارایی: لە هەژماری مندا سەرپشکیت لە هەڵبژاردنی بانکی دڵخوازی خۆت
وێستگه‌نیوزـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم له باره‌ی پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من) زانیاری نوێی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له پڕۆژه‌كه سه‌رپشكیت له هه‌ڵبژاردنی بانكی دڵخوازی خۆت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ی ئاداری 2024، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: "لە هەژماری مندا سەرپشکیت لە هەڵبژاردنی بانکی دڵخوازی خۆت لە نێو بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە".
باسی له‌وه‌شكردووه: ئەگەریش ویستت بانکەکەت بگۆڕیت لە داهاتوودا، دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار دەتوانیت بانکێکی دیکەی بەشداربوو هەڵبژێریت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه شاندی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ماوه‌ی دوو رۆژه له به‌غدایه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له رێگه‌ی پڕژه‌ی (هه‌ژماری من)ه‌وه دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام به‌شێكی زۆری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه مووچه‌كانیان له رێگه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه پێبدرێت و داوا ده‌كه‌ن له رێگه‌ی بانكه‌كانی ره‌شید و رافیده‌ینه‌وه كه سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵی عێراقن مووچه‌كانیان دابه‌ش بكرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە، 55 رۆژە مووچەى مانگى شوباتى 2024 نەدراوە، سەرەڕای گەیشتنی بەشێک لە پارە لە بەغداوە، بەڵام تائێستا مووچە دابەشنەکراوە، تیمى یەکێتی، پارتى دیموکراتى کوردستان بەدەستبەسەراگرتنى ئەو پارەیە تۆمەتبار دەکات کە بەغدا بۆ مووچەى مانگى شوبات ناردوویەتى و دەڵێت: لە کۆبوونەوەى هەفتەى رابردووى ئەنجوومەنى وەزیراندا دەنگیان بە دابەشنەکردنى مووچە نەداوە.
PM:01:30:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت