پوتین دانبه‌وه‌دا ده‌نێت كه "توندڕه‌وه‌كان" له پشت ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مۆسكۆ بوون
ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا
وێستگه‌نیوزـ
رۆژی دووشه‌ممه 25ی ئازاری 2024، ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا، دانی به‌ودانا "ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان" له پشت هێرشه خوێناویه‌كه‌ی مۆسكۆوه بوون. ئه‌مه‌ش وه‌ك دانپیانانێك به راستی و دروستی ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی رێكخراوی داعش دێت كه به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و بووه هۆی كوژرانی لانی كه‌م 137 كه‌س.
به‌ڵام پوتین له هه‌مان كاتدا، به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر وروژاندنی كۆمه‌ڵێك پرسیار سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئۆكرانیا چ رۆڵیكی له‌و هێرشه داعشییه‌دا بینیوه و ده‌ڵێت: "گرنگه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بدرێته‌وه بۆچی تیرۆریسته‌كان، دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یان، هه‌وڵیانداوه برۆن بۆ ئۆكرانیا، كێ له‌وێ چاوه‌ڕێی كردوون؟".
قسه‌كانی پوتین له كاتێكدایه، رووسیا له دۆخی گرژی و نیگه‌رانی و حاڵه‌تی چاوه‌ڕوانیدا ده‌ژی، ئه‌مه دوای سێ رۆژ دێت له خراپترین هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر رووسیا، له ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌ی رابردوودا.
هه‌روه‌ها قسه‌كانی سه‌رۆكی رووسیا، هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دادگایی كردنی چوار كه‌س كه تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری بازرگانی له وڵات‌دا، ئاراسته كراوه. له هه‌مان كاتدا تابێت ئه‌و ده‌نگانه له به‌رزبوونه‌وه و زیادبووندان؛ كه داوای كاركردن به سزای له سێداره‌دان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی له كێشه‌كانی كوشتنی هاووڵاتیان تێوه‌گلاون.
له هه‌ڵوێستێكی سه‌رنج راكێشدا، ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له وتارێكیدا كه له رۆژنامه‌ی "كۆمسۆمۆڵسكایا پراڤدا"ی روسیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "واشنتۆن پاساو بۆ كیێڤ ده‌هێنێته‌وه و هه‌وڵده‌دات هه‌م خۆی و هه‌م رژێمی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڤلۆدیمێر زیلینسكی به‌دوور بگرێت، به‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی داعش".
هه‌روه‌ها ئه‌و خانمه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه: "چه‌ندین فاكته‌ر هه‌یه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای ئه‌مریكا، له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ئۆكرانیا تێوه‌گلاون و یارمه‌تیان ده‌ده‌ن".
به‌ڵان دیمتری بیسكۆڤ وته‌بیژی كرملین، لای خۆیه‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه شه‌ڕی دژ به تیرۆر: "پێویستی به هاریكارییه‌كی به‌رفراوانی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه جیاوازه‌كان هه‌یه".
PM:12:58:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت