كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و بارانبارین به‌شێوه‌ی نمه‌باران به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئاداری 2024،
ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان.
ده‌شڵێت: "لە کاتەکانی ئێوارەدا باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە رێژەی دابارین لە پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد لە ناوچەکانی تردا.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ چوارشەممە 27ی ئاداری 2024، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچڕ پچڕ بە تایبەتی لە کاتەکانی بەیانی زوودا.
ده‌شڵێت: پلەکانی گەرما به دوو بۆ چوار پله بەرز دەبێتەوه بەراورد به تۆمارکراوه‌كانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 18
سلێمانی: 17
دهۆک: 16
کەرکوک: 20
هەڵەبجە: 18
زاخۆ: 17
سۆران: 15
حاجی ئۆمەران: 6
گەرمیان: 22.
AM:10:44:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت