رۆحانی: له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر عه‌ین ئه‌سه‌د ئاگادار نه‌كرابوومه‌وه و نه‌خه‌وتبووم
وێستگه‌نیوز-
وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ ئه‌و چیرۆكه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاشكرا كرا، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران، پشتڕاستیكرده‌وه ده‌سته‌ی سوپاسالاری گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، له به‌رواری 8ی كانوونی دووه‌می2020، ئاگاداری ئه‌و هێرشه‌یان نه‌كردووه‌ته‌وه كه له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌عێراق، كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ تیرۆركردنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له سوپای پاسداران.
هه‌روه‌ها رۆحانی ئاشكرای كردووه ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه له بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی، له‌و شه‌وه‌دا كه سوپای پاسداران فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری ئۆكرانییان به هه‌ڵه خسته خواره‌وه.
له ته‌له‌فزیۆنه‌وه
رۆژی شه‌ممه 23ی ئازاری 2024، ماڵپه‌ڕی رۆحانی ده‌قێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئه‌و ئیدیعایانه‌ی رۆژنامه‌ی كه‌یهان ره‌تده‌كاته‌وه، به‌وه‌ی رۆحانی له كاتی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له عێراق "خه‌وتبوو" و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "به پێچه‌وانه‌ی درۆكه‌ی رۆژنامه‌ی كه‌یهانه‌وه، له راستیدا هێرشه‌كه به سه‌رۆك رانه‌گه‌یه‌نرابوو".
حه‌سه‌ن رۆحانی كه له‌و كاته‌دا سه‌رۆكی وڵات بووه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: "ئه‌و له رێگه‌ی هه‌واڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه فه‌رمییه‌كه‌ی وڵاته‌وه، به‌و هێرشه‌ی زانیوه كه له به‌ره‌به‌یانی 8ی كانوونی دووه‌م، كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د".
سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران، له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆیه‌وه، باس له‌وه ده‌كات به‌رپرسه سه‌ربازییه باڵاكان، پێش چه‌ند كاتژمێرێك له‌و هێرشه‌ی سه‌ر عه‌ین ئه‌سه‌د، داوای "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له"یان كردووه له‌گه‌ڵیدا و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، به‌ڵام ئه‌وان دواتر زۆر به‌خێرایی هاتنه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه.
رۆحانی ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه خۆی و ئه‌ندامانی تیمی حكومه‌ته‌كه‌ی، ئاگاداری جێگیركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی به‌رگری ئاسمانی و ئه‌گه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا نه‌بوون. هه‌روه‌ها ئه‌وان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هێرشه‌كه ئاگادار نه‌كرابوونه‌وه، بۆیه ئاگاداری بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان نه‌بوون كه بووه هۆی كاره‌ساتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری ئۆكرانی و كوژرانی سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی ناو فڕۆكه‌كه.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌غدا
رۆحانی سه‌رباری ئه‌وه، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه: "پێش ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له هێرشه‌كه، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق ، ئه‌مریكییه‌كانی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د ئاگادار كردبووه‌وه".
پێشتر محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری پێشووی ئێران، له كتێبه تازه‌كه‌یدا به ناونیشانی"قووڵایی سه‌بر/ عمق الصبر" كه پێش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د.
PM:11:14:25/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت