به‌هۆی “نه‌بوونی ڤیتۆی ئه‌مریكاوه” ناتانیاهۆ وه‌فد بۆ واشنتۆن نانێرێت
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی به‌كارنه‌هێنانی مافی ڤیتۆوه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له دژی بڕیارنامه‌ی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌ردانێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراوی وه‌فدێكی وڵاته‌كه‌ی بۆ واشنتۆن هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بڕیاربوو وه‌فدێكی باڵای ئیسرائیلی سه‌ردانی واشنتۆن بكات و تاووتوێی ئۆپه‌راسیۆنی پلان بۆ داڕێژراوی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته بۆسه‌ر شاری ره‌فه‌ح له باشووری كه‌رتی غه‌ززه بكات.
نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتڕاستی كرده‌وه كه به‌كارنه‌هێنانی مافی ڤیتۆ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه په‌سه‌ندكرابوو كه داوای "ئاگربه‌ستی خێرا" له كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات، "زیان به هه‌وڵه‌كانی جه‌نگ و هه‌وڵه‌كانی ئازادكردنی بارمته‌كان ده‌گه‌یه‌نێت".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه "له‌به‌ر ڕۆشنایی گۆڕانی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بڕیاریدا كه وه‌فده‌كه (كه ڕایگه‌یاندبوو له‌سه‌ر داوای جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕه‌وانه‌ی واشنتۆن ده‌كات) ئیسرائیل به‌جێناهێڵن و سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام ناده‌ن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیارنامه‌یه‌كی په‌سه‌ند كرد كه داوای "ده‌ستبه‌جێی ئاگربه‌ست"ی له غه‌ززه كرد و ئه‌مریكاش ده‌نگی نه‌دا و په‌نای بۆ به‌كارهێنانی مافی ڤیتۆ نه‌برد بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه.
PM:10:37:25/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت