شاسوار عه‌بدولواحید: هه‌ر كه‌س ویژدانی هه‌بێت ره‌زامه‌ند نابێت به ده‌ستگرتن به‌سه‌ر مووچه‌دا
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه لە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی تا وەزیرەکان، هەر کەس بەم مانگی رەمەزانە رەزامەند بووە بە دەستگرتن بەسەر مووچەدا ، ئەوا زەرەیەک ویژدان و ئەخلاقی هەبێت ئەو کارە ناکات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی ئاداری 2024 شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له په‌یامێكدا وتی: "مانگی رابردوو 617 ملیار دینار له به‌غداوه هاتبوو، ئه‌م مانگه 607 ملیار هاتووه، ئایا فه‌رقه‌كه‌ی چییه؟ بۆچی مانگی رابردوو مووچه‌تان دابه‌شكرد و وتتان كێشه‌ی نییه، بۆچی ئه‌م مانگه مووچه ناده‌ن؟".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی زه‌ڕڕه‌یه‌ك ویژدان و ئه‌خلاقی تێدا بێت نه ئه‌مه له‌بیر ده‌كات و نه دیفاعیش له‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌كات".
شاسوار عه‌بدولواحید ده‌شڵێت كه "هه‌ڵبژاردنی داهاتوو رۆژی تۆڵه‌یه له‌م كاره نائه‌خلاقی و بێ ویژدانییه‌تان".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته‌یه به‌غدا 607 ملیار دیناری بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌وانه كردووه، به‌ڵام له دواكۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاردرا مووچه دابه‌ش نه‌كرێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی زۆری مووچه‌خۆرانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و كارگه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی له كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ی سنووری سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین بایكۆتی ده‌وام بكه‌ن.
PM:10:08:25/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت