یه‌كێتی: لایه‌نێكی سیاسی له‌سلێمانی هه‌وڵه‌كانی بۆ شێواندنی راستییه‌كان خستووته‌گه‌ڕ
وێستگه‌نیوز-
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه له هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر مووچه‌دا گیراوه نه‌ك له سلێمانی، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه لایه‌نێكی سیاسی له‌سلێمانی هه‌وڵه‌كانی بۆ شێواندنی راستییه‌كان خستووته‌گه‌ڕ.
دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مامۆستایانی و هه‌وڵدانیان بۆ چوونیان بۆ ده‌باشان و رێگریلێكردنیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA لێدوانێكی به‌ناوی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و حزبه‌وه بڵاوكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، رایگه‌یاندووه كه "له‌كاتێكدا كه بافڵ تاڵه‌بانی و تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌تی هه‌رێم و له‌حكومه‌تی فیدراڵ زۆر به راشكاوانه و خه‌مخۆرانه، هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانییان چڕكردووته‌وه بۆئه‌وه‌ی مووچه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌شبكرێت و چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆكێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدۆزنه‌وه، دواهه‌وڵیش كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی فراكسیۆن و تیمی یه‌كێتی بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ لایه‌نێكی سیاسی له‌شاری سلێمانی به‌سوود وه‌رگرتن له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و له‌رێی كادیرانی خۆیانه‌وه هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆ له‌رێدابردن و شێواندنی راستییه‌كان خستووته‌گه‌ڕ".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "به‌هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی سیاسه‌تێكی نه‌گۆڕی هه‌یه بۆ به‌رگریكردن له مافه ره‌واكانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌مانه‌وێت ئه‌و راسییه‌ش بڵێین كه له‌هه‌ولێری پایته‌خت و له‌لایه‌ن تیمی پارتی له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستبه‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا گیراوه، نه‌ك له‌سلێمانی".
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی یه‌كێتی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "پێویسته له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی یه‌ك ترلیۆن دینار داهاتی ناوخۆی سێ مانگی رابردووی له‌به‌رده‌ستدابێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ماوه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵدا ترلیۆنێك و 226 ملیار دیناریشی له به‌غداوه بۆهاتووه، كه به‌كۆی گشتی زیاتر له 2 ترلیۆن و 200 ملیار دینار ده‌كات و له‌و بڕ‌ه‌ش ته‌نها 949 ملیاری بۆ مووچه‌ی یه‌ك مانگ خه‌رجكردووه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی یه‌كێتی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان شانبه‌شانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان گوشاره هاوبه‌شه‌كانیان له‌سه‌ر تیمی پارتی له‌حكومه‌تی هه‌رێم دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ولێر بڕیار له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه بدرێت".
راشیگه‌یاندووه كه "به‌ده‌ر له‌مه هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت سیناریۆیه‌كی دیكه دروستبكات به‌دڵنیاییه‌وه بۆ به‌لاڕێدابردنی راستییه‌كانه و خزمه‌ت به‌ولایه‌نه ده‌گه‌یه‌نێت كه بۆ مه‌رامێكی سیاسی ده‌ستی به‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا گرتووه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی ساڵی رابردوو به نادیاری ماوه‌ته‌وه، له سێ مانگی رابردووی ئه‌مساڵیشدا حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها مووچه‌ی یه‌ك مانگی دابه‌شكردووه‌و بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتیش به‌غدا زیاتر له 600 ملیار دیناری ناردووه، به‌ڵام له دواكۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاردرا مووچه دابه‌ش نه‌كرێت.
PM:07:43:25/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت