سەرچاوه‌یەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێم: هیچ مامۆستایەک لەلایەن ئاسایش دەستگیرنەکراوە


وێستگه‌ نیوزـ

سەرچاوه‌یەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەم لێدوانەی بۆ میدیاکان لەنێویاندا وێستگەنیوز ناردوه‌.

سەرچاوه‌كه‌ی دەزگای ئاسایشی هەرێم وتی: کار ده‌كه‌ن بۆ نەهێشتنی پشێوی و دابینکردنی ئارامی، هاوكات جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ هیچ مامۆستایەک لەلایەن ئاسایش دەستگیرنەکراوە و هەموو هەوڵێکی ئاسایش لەپێناو زیاتر بەرقەرارکردنی ئارامی و سەقامگیری زیاترە.

ئەم لێدوانە لەکاتێکدایە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بەبەرچاوی میدیاکانەوە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوەو ژمارەیەک مامۆستاو ڕۆژنامەنوس دەستگیرکران تائێستاش "ئارۆس جەبار" کامێرامانی وێستگەنیوز ئازاد نەکراوە. 


PM:04:51:25/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت