په‌یامنێری وێستگه نیوز: گەنجێکی ئاسایش به شه‌ق مامۆستایه‌كی خستە پاسەکەوە
وێستگه نیوزـ
بەهۆی دەستگیرکردنی کامێرامان و دەستبەسەرکردنی کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانی وێستگه نیوز، لەنیا بەختیار بە مۆبایل زانیاریی گواسته‌وه.
په‌یامنێری وێستگه نیوز، له رووماڵێكی تایبه‌تدا باسی له دۆخی ئه‌مرۆی خۆپیشاندانی مامۆستایانی كرد كه ده‌ویسترا له نزیك ناوچه‌ی ده‌باشان، ناوه‌ندی بریاری سنوری سلێمانی سازی بكه‌ن و وتی: بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به زیاتر له 18 پاس و 28 ئۆتۆمبێلی ئاسایش، خۆپیشانده‌رانیان بڵاوه‌پێده‌كرد.
په‌یامنێری وێستگه نیوز باسی له‌وه‌شكرد كه زۆرینه‌ی ئه‌و هێزه بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی مامۆستایان دانرابوون، له كه‌سی تازه‌و گه‌نج پێكهاتبوون و زیاتر له‌حه‌وت جاریش له‌ناوخۆیاندا بوو به‌شه‌ڕیان، په‌یامنێری وێستگه نیوز ده‌ڵێت: "بینیم گه‌نجێكی ئاسایش به شه‌ق مامۆستایه‌كی خسته پاسه‌كه‌وه."
وه‌ك په‌یامنێری وێستگه نیوز له ورده‌كارییدا باسی ده‌كات، هێزه‌كانی ئاسایش به‌هیچ جۆرێك رێگه‌یان نه‌داوه خۆپیشاندانه‌كه رووماڵ بكرێت، دوای دەستگیرکردنی کامێرامان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌لوپه‌له‌كانی وێستگه نیوزیش، به په‌یامنێری ده‌زگاكه‌مانیان وت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نین، كه‌لوپه‌له‌كانتان ناده‌ینه‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مامۆستایانی ناڕازی له به‌رده‌م پاركی مه‌لیك مه‌حمود خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و ده‌یانویست به‌ره‌و ده‌باشان بڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی خۆیان له باره‌ی پرسی مووچه‌و راگرتنی كاره‌كانی (هه‌ژماری من) بده‌ن به گوێی به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی به‌تایبه‌ت بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی. به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه رێگریان لێكراو ژماره‌یه‌كیشیان لێ ده‌ستگیركران.
PM:03:31:25/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت