مه‌سعود حه‌یده‌ر: نابێت رێگە بە ھیچ لایەنێکی ناوخۆیی بدرێت کەیسی مووچە بە سیاسی بکات
مه‌سعود حه‌یده‌ر
وێستگه‌نیوزـ
مه‌سعود حه‌یده‌ر، بریكارى وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی کێشەی مووچەی مووچەخۆران و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگه‌یاند، نابێت رێگە بە ھیچ لایەنێکی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بدرێت مووچەی خه‌ڵكی هه‌رێم بە سیاسی بکات.
مەسعود حەیدەر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌شكرد، "بۆ چارەسەرکردنی بابەتی مووچە، پێویستە پابەندبین بە بنەماکانی دەستووری عێراق و نابێت ڕێگە بە لایەنی دەرەکی و ناوخۆیی بدرێت مووچە بە سیاسی بکات".
ئاماژەی بەوەکرد، لە دەستووری عێراقدا دەسەڵاتی تاکلایەنە حکومەتی ھەرێمە لە رێگەی وەزارەتی دارایی ھەرێمەوە کاروباری دارایی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا بە پێی دەستوور حکومەتی فیدراڵی دەبێت لە رێگەی حکومەتی ھەرێمەوە مامەڵە لەگەڵ کوردستان بکات.
باسی لەوەشکردووه، "ھەر رێکارێک پێچەوانەی ئەمە دژ بە بنەماکانی دەستوور، هەژماری بانكى فەرمانبەر لە ھەر بانکێکی مۆڵەت پێدراو لە بانکی ناوەندی هەژمارێکی یاساییە و پێویستە ئەو بانکانە تەنھا لەگەڵ وەزارەتی دارایی ھەرێم ھەماھەنگیان ھەبێت بۆ بە بانکی کردنی مووچە".
ئه‌وه‌شی وتووه: "پێویستە وەزارەتی دارایی ھەرێم مووچەی فەرمانبەران بخاتە سەر هەژماری بانکی بۆ ئەوانەی کە هەژماری بانکیان ھەیە، ئەوانەش کە ھێشتا هەژماریان نییە بە کاش مووچەیان بدرێت و لە ماوەی شەش مانگ تا ساڵێک ھەموو مووچەخۆرێکی ھەرێم هەژماری بانکی بۆ بکرێتەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: نابێت رێگە بە ھیچ لایەنێکی ناوخۆیی یان دەرەکی بدرێت شایستەی مووچەی خەڵکی ھەرێم بە سیاسی بکات کە مافێکی دەستووری مووچەخۆرانە، کە بەھۆی ئەو دەستێوەردانە پێشێلکردنی بنەما سەرەکێکانی دەستووری عێراق بکرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدا نزیكه‌ی دوو مانگه هیچ مووچه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش وای كردووه دۆخی ئابووری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران قورس ببێت، هاوكات له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، بایكۆتی ده‌وام به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی گرتووه‌ته‌وه.
AM:10:29:25/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت