ئەلینا رۆمانۆوسکی: داعش له‌عێراق هێشتا سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا رایگه‌یاند داعش له عێراق، هێشتا سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه.
ئه‌لینا له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ عێراق بۆ شكستپێهێنانی ته‌واوه‌تی داعش، رابه‌رایه‌تی ده‌كات: "هێشتا ته‌واو نه‌بووه".
پێشتر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای عێراقی، له‌وانه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران، چه‌ندینجار دووباره‌یان كردووه‌ته‌وه رێكخراوی داعش، چیتر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نییه بۆ سه‌ر عێراق و ئیدی پێویست به مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان ناكات، ئه‌گه‌رچی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه له شوێنی دیكه، هێرش و په‌لاماردان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
رۆمانۆوسكی له باره‌گای بالۆیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ئه‌وه‌شی وتووه: "هه‌ردوو لامان، له‌و بڕوایه‌داین داعش لێره هێشتا سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه، هه‌رچه‌نده پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری كردووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێمه هێشتا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كاره‌كانمان ته‌واونه‌كردووه و ده‌مانه‌وێت دڵنیابینه‌وه له‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق، ده‌توانن له‌سه‌ر شكستپێهێنانی داعش به‌رده‌وام بن".
لێدوانه‌كانی باڵیۆزی ئه‌مریكا، دوای ئه‌وه هات، لقی داعش له ئه‌فغانستان، به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی، بۆ سه‌ر هۆڵی ئاهه‌نگه‌كان له روسیا، گرته ئه‌ستۆ كه تیایدا 137 كه‌س كوژران.
ئه‌لینا دوای ته‌واوبوونی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز، له لێدوانێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت: "ئه‌و رووداوه، پێمان ده‌ڵێت داعش دوژمنێكی تیرۆریستی هاوبه‌شه، پێویسته له هه‌موو شوێنێكدا شكستی پێبهێنرێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وتوبوو: "هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه، ئه‌مریكا و عێراق، به‌ڵێنێكی هاوبه‌شیان هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی داعش، له رێگه‌ی پێكه‌وه كاركردن بۆ داڕشتنی داهاتوویه‌كی هاوبه‌شی ئه‌منی دوو لایه‌نه‌ی به‌هێز، له نێوان ئه‌مریكا و عێراقدا".
AM:09:51:25/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت