وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: لە هەژماری مندا پارەکانت هی خۆتن


وێستگه‌ نیوزـ

له‌سه‌ر پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له‌ نوێترین رونكردنه‌وه‌دا ده‌ڵێت: لە هەژماری مندا پارەکانت هی خۆتن و بۆ ڕاکێشانیان هیچ بڕە پارەیەک نادەیت، هەرچەند پارەش ڕابکێشیت هەروا دەمێنێتەوە. 

وه‌زاره‌تی دارایی به‌ هاوڵاتیانی وتوه‌: مانگانە بانکەکەت لە ڕێی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بانکیی بڕی تەنیا 2500 دیناری عێراقی لە هەژمارەکەت وەردەگرێت، کە هەرزانترین تێچووی بانکییە لە سەرتاسەری عێراقدا.

سه‌باره‌ت به‌ خۆتۆماركردنی مووچه‌خۆرانیش له‌ پرۆژه‌كه‌دا، وه‌زازره‌تی دارایی ئاشكرایكردوه‌ كه‌ پرۆسەی ناوتۆمارکردن بۆ (هەژماری من) لە شاری دهۆك بەردەوامە تائێستا و زیاد لە 17,500 فەرمانبەر ناونوس کراون.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا رێبوار كه‌ریم وه‌لی، رۆژنامه‌نوس، به‌شێوازێكی دیكه‌ باسی له‌ پرۆژه‌كه‌ كردوه‌و له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: لە (هەژماری من)دا، بانکەکانی هەرێم مانگانە، 2500 دینار وەک خزمەتگوزاری وەردەگرن. نزیکەی 900 هەزار موچەخۆر، دەکاتە 2 ملیار و 250 ملیۆن دینار. ساڵانە 27 ملیار دینار! بانکەکانیش خاوەنەکانیان دیارە.


PM:11:31:24/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 2080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت