ئه‌رمینیا... هێرش كرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس
3 چه‌كدار هێرشیان كرده‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌رمینیا رایگه‌یاند كه سێ چه‌كدار هه‌وڵیانداوه، هێرش بكه‌نه سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له ناوچه‌ی نۆر نۆرك له یه‌ریڤانی پایته‌خت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌رمینیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكی ده‌ستی كه به‌خۆیان بووه، دووان له سێ چه‌كداره‌كه برینداربوون".
له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه كراوه كه چه‌كداری سێیه‌م هێشتا له ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسه و نارنجۆكێكی ده‌ستی پێیه.
ئاژانسی هه‌واڵی تاسی روسی رایگه‌یاند كه فه‌رمانده‌ی هێزی پۆلیس سه‌رقاڵی دانوستانه له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كه‌دا.
كاتێكی پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكس له زاری میدیا ناوخۆییه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ڕه‌نگه چه‌كداره‌كان سه‌ر به ڕێكخراوی "Kombat Brotherhood" بن، كه پۆلیس سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 50 ئه‌ندامیانی ده‌ستگیركردووه.
به‌ڵام دواتر ڕێكخراوه‌كه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه باس له تێوه‌گلانیان له‌و هێرشه‌دا ده‌كه‌ن. هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیك ئه‌رمینیا له زاری ئه‌و ڕێكخراوه‌وه بڵاویكرده‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌م رووداوه‌وه نییه.
PM:07:50:24/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت