كه‌ریم مه‌لا شوكر: یه‌كێتی له سه‌ڵاحه‌دین چه‌ند پۆستێكی گرنگ وه‌رده‌گرێت
وێستگه‌نیوز-
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه حزبه‌كه‌ی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین چه‌ند پۆستێكی گرنگ وه‌رده‌گرێت.
كه‌ریم مه‌لا شوكر لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هاوكات كه جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیه له به‌غدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی وت كه "یه‌كێتی وه‌ك ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین چه‌ند پۆستێكی گرنگ وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند جارێك كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پارێزگاری نوێی شاره‌كه".
كه‌ریم مه‌لا شوكر ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ به‌در مه‌حمود فه‌حل پارێزگای نوێی سه‌ڵاحه‌دین رێككه‌وتوین كه پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنان و یاریده‌ده‌ری پارێزگار و دوو راوێژكار و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و شاره‌وانی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین وه‌ربگرین".
وتیشی: "یه‌كێتی بۆ ئه‌و پۆستانه كه‌سی شیاو له‌ناو خودی پارێزگاكه هه‌ڵده‌بژێرێت و ده‌یانكاته خزمه‌تكاری خه‌ڵك، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه نیشان ده‌دات كه ته‌نها یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌توانێت له‌و پارێزگایه خزمه‌ت به كورد و پێكهاته‌كانی دیكه بكات".
رۆژی یه‌كشه‌ممه، 17-3-2024، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به 13 ده‌نگ، به‌در مه‌حمود فه‌حلی وه‌ك پارێزگاری نوێی سه‌لاحه‌دین هه‌ڵبژارد.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له 15 ئه‌ندام پێكهاتووه و ته‌نها یه‌ك نوێنه‌ری كوردی تێدایه، كه ئه‌ویش نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه.
PM:05:00:24/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت