مامۆستایانی وانه‌بێژ: له سبه‌ینێوه مامۆستایان سه‌رپشك بن له بایكۆتكردن
وێستگه‌نیوز-
مامۆستایانی وانه‌بێژ رایانگه‌یاند كه مامۆستایان له سبه‌ینێوه سه‌رپشك بن له سبه‌ینێوه بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن بكه‌ن و خۆیان بۆ ئه‌م حكومه‌ت قه‌رزار نه‌كه‌ن.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی مامۆستایانی وانه‌بێژ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان داوایان له مامۆستایانی وانه‌بێژ كرد "له سبه‌ینێ دووشه‌ممه 24ی ئاداری 2024 سه‌رپشكبن له بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی خوێندن و ئاوڕ بۆ هیچ به‌ڕێوه‌به‌ر و په‌روه‌رده‌یه‌ك نه‌ده‌نه‌وه كه ده‌یه‌وێت ده‌وامی زۆره‌ملێ به گیرفانی خاڵی به مامۆستایانی وانه‌بێژ بكه‌ن".
ئه‌و نوێنه‌رانه بۆ مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌ڵێن: "بۆ خاتری حكومه‌تێك كه ده‌ستی به‌سه‌ر قوت و دامه‌زراندنی ئێمه‌دا گرتووه، خۆتان قه‌زراری شۆفێری ته‌كسی و كرێی رێگاوبانی قوتابخانه‌كانتان مه‌كه‌ن".
PM:04:16:24/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت