بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندیی خاوه‌نی دوكانه سووتاوه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر په‌سه‌ند كرا
وێستگه‌نیوز-
پارێزگاری هه‌ولێر بڕیاری یه‌ك ساڵ لێخۆشبوو‌ن له كرێی ساڵانه و 6 مانگ له رسوماتی خاشاكی دوكانه سووتاوه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێری په‌سه‌ند كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی ئاداری 2024 پارێزگاری هه‌ولێر بڕیاری یه‌ك ساڵ لێخۆشبوو‌ن له كرێی ساڵانه و 6 مانگ له رسوماتی خاشاكی هه‌موو ئه‌و دوكانانه‌ی له‌نگه كه به‌هۆی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه، په‌سندكرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه كه "دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی 2024.2.27، ئاگرێكی گه‌وره له بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه (166) دوكانی بازاڕه‌كه زیانیان پێگه‌یشت، له دانیشتنی ژماره‌ی 10ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هه‌ولێر له 2024.3.6، سه‌باره‌ت به هاریكاری و یارمه‌تیدانی زیانلێكه‌وتووانی بازاڕه‌كه بڕیاردرا به‌لێخۆشبوونی (یه‌ك ساڵ) له كرێی ساڵانه و (6 مانگ) لێخۆشبوو‌ن له ڕسووماتی خۆڵ و خاشاكی هه‌موو ئه‌و دوكانانه‌ی بازاڕه‌كه، كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر هه‌یه و به‌هۆی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024.3.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، بڕیاره‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد و له‌مڕۆوه بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن به‌شی ژمێریاری و داهات و گرێبه‌سته‌كان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
PM:03:46:24/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت