بۆچی داعشی خۆراسان هێرشه‌كه‌ی مۆسكۆی ئه‌نجامدا؟
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایان هۆكاری هێرشه‌كه‌ی داعشی خۆراسان بۆ سه‌ر هۆڵی ئاهه‌نگگێڕانه‌وه‌ی مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا ده‌خه‌نه‌ڕوو و پێیانوایه كه روسیا ده‌ستی هه‌یه له‌و كرده‌وانه‌دا كه به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو موسوڵمانان سه‌ركوت ده‌كه‌ن.
شه‌وی هه‌ینی 22ی ئاداری 2024هێرشێكی چه‌كداری كوشنده كرایه‌سه‌ر هۆڵێكی كۆنسێرت له ده‌وروبه‌ری مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا، تا ئێستا نزیكه‌ی 150 كوژراوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. رێكخراوی داعشی خۆراسان ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك دوای هێرشه‌كه به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت. به‌ڵام ڕووسیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه 11 تۆمه‌تباری ده‌ستگیركردووه كه په‌یوه‌ندییان به ئۆكرانیاوه هه‌یه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه بانگه‌شه‌كه‌ی ڕێكخراوی داعشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرس بوون له هێرشه كوشنده‌كه‌ی سه‌ر كۆنسێرته‌كه‌ی نزیك مۆسكۆ پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
داعشی خۆراسان بۆچی هێرش ده‌كاته سه‌ر روسیا؟
له كاتێكدا كه هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له روسیا په‌ره‌سه‌ندنێكی دراماتیكی گرژییه‌كان بوو، شاره‌زایان ده‌ڵێن داعشی خۆراسان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا دژایه‌تی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیایان كردووه.
كۆڵن كڵارك له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سۆوفان له نیویۆرك ده‌ڵێت: "داعشی خۆراسان له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردووه‌وه ته‌كیزی خستووه‌ته سه‌ر روسیا، به‌رده‌وام له پڕوپاگه‌نده‌كانیدا ره‌خنه له پوتین ده‌گرێت".
مایكڵ كوگلمان له ناوه‌ندی ویڵسن له واشنتۆن ده‌ڵێت: "داعشی خۆراسان پێی وایه روسیا ده‌ستی هه‌یه له‌و چالاكییانه‌دا كه به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو موسوڵمانان سه‌ركوت ده‌كه‌ن".
وتیشی: "داعشی خۆراسان ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی ناوه‌ڕاستی ئاسیا كه دژی مۆسكۆن به ئه‌ندامی خۆی هه‌ژمار ده‌كات".
داعشی خۆراسان كێیه؟
ڕێكخراوی داعشی خۆراسان به ناوی هه‌رێمێكه‌وه ناونراوه كه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر ئێران و توركمانستان و ئه‌فغانستاندا، له كۆتایی ساڵی 2014 دا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران سه‌ریهه‌ڵدا و به خێرایی ناوبانگی دڕنده‌یی په‌یداكرد.
ڕێكخراوی داعشی خۆراسان یه‌كێكه له چالاكترین لقه‌كانی ڕێكخراوی داعشه و له ساڵی 2018 دا ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی گه‌یشته لوتكه، به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌وه و به‌هۆی هێرشه‌كانی تاڵیبان و هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ژماره‌یان كه‌م بووه‌ته‌وه.
واشنتۆن رایگه‌یاندووه كه دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 2021 دا له ئه‌فغانستان كشانه‌وه، تواناكانی ئه‌مریكا بۆ په‌ره‌دان به هه‌واڵگرییه‌ك دژی گروپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌كو داعشی خۆراسان له ئه‌فغانستاندا كه‌مبووه‌ته‌وه.
هێرشەکانی داعشی خۆراسان
داعشی خۆراسان مێژوویه‌كی هه‌یه له هێرشه‌كاندا، هێرشی بۆسه‌ر مزگه‌وته‌كان له ده‌ره‌وه و ناوخۆی ئه‌فغانستانیشدا ئه‌نجام داوه.
كاتێكی پێشتری ئه‌مساڵ ئه‌مریكا زانیارییه‌كی پێگه‌یشت كه تێیدا پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه داعشی خۆراسان به‌رپرس بوون له دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناو ئێران كه بوونه هۆی كوژرانی نزیكه‌ی 100 كه‌س.
له مانگی نۆی ساڵی 2022 دا چه‌كدارانی داعشی خۆراسان به‌رپرسیارێتی هێرشێكی خۆكوژیی كوشنده‌یان ڕاگه‌یاند له باڵیۆزخانه‌ی روسیا له كابوڵ.
گروپه‌كه به‌رپرس بوون له هێرشێك بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كابوڵ له ساڵی 2021 دا كه بووه هۆی كوژرانی 13 سه‌ربازیی ئه‌مریكی و ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی.
پێشتریش له‌م مانگه‌دا جه‌نه‌ڕاڵێكی باڵای ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وتی: "داعشی خۆراسان ده‌یتوانی له ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگدا و به‌بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك هێرش بكاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستاندا".
PM:03:28:24/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت