"له‌ژێر فشاری پارتی چۆپی فه‌تاح به‌شداری ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی قه‌ندیلی نه‌كرد"
وێستگه‌نیوز-
هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح به‌شداری ئاهه‌نگی قه‌ندیلی نه‌كرد، ئه‌گه‌رچی پێشووتر ڕایگه‌یاندبوو كه له‌نه‌ورۆزدا ئاهه‌نگ له‌بناری قه‌ندیل سازده‌كات، به‌ڵام به‌بێ هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌ك به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌ی نه‌كرد. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌وێستگه‌نیوزی ڕاگه‌یاند كه هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده په‌یوه‌ندی به فشاری پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه هه‌یه له‌پێناو" شكستهێنان به ئاهه‌نگه‌كه"
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو 21ی ئازاری 2024 ، له‌بناری قه‌ندیل به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌هاوڵاتیانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئاهه‌نگی نه‌ورۆز سازكرا. تیمی وێستگه‌نیوز تاكه میدیای هه‌رێمی كوردستان رووماڵی ئاهه‌نگه‌كه‌ی كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌وێستگه‌نیوزی ڕاگه‌یاند كه ده‌بوو هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ چۆپی فه‌تاح به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه بكات، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان "ئامۆژگارییان" كردووه كه به‌شدار نه‌بێت.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه وتی"پارتی وه‌ك ئامۆژگارییه‌ك به‌چۆپی ڕاگه‌یاندووه كه‌به‌شداری نه‌كات، به‌ڵام خۆی له‌خۆیدا فشاره چونكه له‌ئێستادا زۆرینه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانی چۆپی له‌شاری هه‌ولێره، ئه‌ویش ترساوه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و به‌قسه‌یان نه‌كات زه‌ره‌ر به‌كاره‌كانی بگه‌یه‌نرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هونه‌رمه‌ند فرمێسك حافز‌و میدیا حسێن به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌یان كرد‌و گۆرانیشیان بۆ ئاماده‌بووان وتووه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه وتی"پارتی ویستی شكست به ئاهه‌نگه‌كه بهێنێت، به‌ڵام چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی تری به‌هه‌ڵوێست شكستیان به‌و بیركردنه‌وه‌یه هێناو ئاهه‌نگه‌كه‌یان ڕازاوه‌تر كرد".
په‌یامنێری وێستگه نیوز كه یه‌كێك بوو له‌تیمی رووماڵی وێستگه نیوز له‌بناری قه‌ندیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه بێجگه له‌هاوڵاتیانی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان ژماره‌یه‌ك بیانی له‌ئاهه‌نگه‌كه‌دا بینران و هه‌ڵده‌په‌ڕین و خۆشی خۆیان ده‌رده‌بڕی.
PM:02:32:24/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 15280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت