بانكی ناوه‌ندی دۆلارێكی زۆری خسته بازاڕه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڕێكی زۆر دۆلاری خسته بازاڕه‌وه ئه‌مه‌ش وای كرد به‌نهای دۆلار له بازاڕه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان نزم ببێته‌وه.
بانكی ناوه‌ندی بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی ئاداری 2024، بڕی 245 ملیۆن و 545 هه‌زار و 947 دۆلاری خسته بازاڕه‌وه.
له‌و بڕه‌ی بانكی ناوه‌ندی بۆ ئه‌مڕۆ خستوویه‌تییه بازاڕه‌وه بڕی 237 ملیۆن و 727 هه‌زار و 27 دۆلاری حه‌واڵه بووه.
هاوكات بڕی حه‌وت ملیۆن و 818 هه‌زار و 920 دۆلاری به‌شێوه‌ی كاش بووه، ئه‌مه‌ش وایكرد به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان نزم ببێته‌وه و 100 دۆلار له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ به 148 هه‌زار و 850 دینار بوو.
AM:11:11:24/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت