گه‌نجه و به ره‌چه‌ڵه‌ك عێراقییه..سه‌ركرده‌ی داعشی خۆراسان كێیه؟
وێستگە نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی داعش له خۆراسان، به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هۆڵی كۆنسێرته مۆسیقییه‌كه‌ی شاری مۆسكۆ راگه‌یاند، سه‌رنجه‌كان چوونه سه‌ر سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه كه پێشتر واشتۆن بڕی 10 ملیۆن دۆلاری، وه‌ك پاداشت ته‌رخانكرد بۆ هه‌ر كه‌سێك یارمه‌تی ئاشكراكردنی ده‌دات، كه‌واته ئاخۆ ئه‌و كه‌سه كێیه؟
له حوزه‌یرانی 2020، سه‌ركردایه‌تی رێكخراوی داعش، شه‌هاب ئه‌لموهاجیر، ناسراو به ثه‌نائه‌ڵڵا غه‌فاری، كرده سه‌ركرده‌ی داعش له خۆراسان كه به گوێره‌ی پۆلێنكردنی ئه‌مریكا، رێكخراوێكی تیرۆریستی بیانییه.
به‌یاننامه‌ی رێكخراوه‌كه ئاوا وه‌سفی شه‌هاب ده‌كات: "فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی شاره‌زا و ئه‌زموونداره" و یه‌كێكه له "شێره‌كانی ئاوه‌دانی" داعش له كابول، به‌شداری شه‌ڕی پارتیزانی كردووه و پلانی بۆ هێرشه خۆكوژییه ئالۆزه‌كان داناوه.
ئه‌لموهاجیر ساڵی 1994 له ئه‌فغانستان له‌دایكبووه، هه‌مو ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیانه‌ی له ته‌واوی ئه‌فغانستاندا ئه‌نجامدراوه، به ره‌زامه‌ندی ئه‌و بووه و پاره‌ی پێویستی بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه دابینكردووه.
به‌گوێره‌ی شیكارییه‌ك كه بی بی سی نیوز و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامیانداوه، شه‌هاب ئه‌لموهاجیر هاوڵاتییه‌كی عێراقییه و ناوی خواستراوی ثه‌نائه‌ڵڵا غه‌فاری به‌كارده‌هێنێت.
سه‌روه‌ختێك رێكخراوی داعش له ئه‌فغانستان داده‌مه‌زرێت، خافز سه‌عید خان سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه بوو. مه‌لا عه‌بدولره‌وف جێگری بوو كه ئه‌ندامێكی پێشووی تالیبان بوو.
ساڵی 2015، ئه‌مریكا له رێگه‌ی بۆردومانی ئاسمانییه‌وه، مه‌لا عه‌بدولره‌وف-ی كوشت، پاشان ساڵی 2016 هه‌ر له رێگه‌ی بۆردومانی ئاسمانییه‌وه، حافز سه‌عید خان-ی كوشت.
ساڵی 2020 ئه‌لموهاجیر له خۆراسان، بووه سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی داعش له‌و وڵاته. به‌مه‌ش بووه عه‌قڵی بیركه‌ره‌وه و كه‌سی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت شه‌هاب یه‌كه‌م هاوڵاتییه كه نه ئه‌فغانی و نه پاكستانییه و رێكخراوی داعش له خۆراسان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
له رێكخراوی ئه‌لقاعیده جیابووه‌ته‌وه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شه‌هاب ئه‌لموهاجیر، پێشتر له تۆڕی حه‌قانی فه‌رمانده و ئه‌ندامی رێكخراوی ئه‌لقاعیده بووه، ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ی له ئه‌لقاعیده جیاببێته‌وه و ببێت به سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش له خۆراسان كه زۆر به تووندی دژایه‌تی تالیبان ده‌كه‌ن.
ساڵی 2021، دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كه ئه‌لموهاجیر رێكیخستبوو، بزووتنه‌وه‌ی تالبان رایگه‌یاند، هه‌مو رێوشوێنێك بۆ ده‌ستگیركردنی ده‌گرێته‌به‌ر.
له 21 كانونی دووه‌می 2021، لیژنه‌ی سزاكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ناوی ئه‌لموهاجیری (له‌ژێر یه‌كێك له ناوه خواستراوه‌كانی ثه‌نائه‌ڵڵا غه‌فاری) خسته لیستی سزادراوه‌كانه‌وه، له رۆژی دواتردا، واته له 22 كانونی دووه‌می 2021، ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ناوی ئه‌لموهاجیری خسته لیستی سزا تایبه‌ته‌كانی خۆیه‌وه.
له 8 شوباتی 2022، ئه‌مریكا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وه‌ك پاداشت راگه‌یاند، بۆ هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی یان شوێنی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش له ئه‌فغانستان ثه‌نائه‌ڵلا غه‌فاری بخاته‌ڕوو، یان زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌رپرس بوون له هێرشه‌كه‌ی 22 ئابی 2021 بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ناوی ئه‌لموهاجیری خستۆته لیستی تیرۆریستانه‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه غه‌فاری، به‌ربرسه له ره‌زامه‌ندیدان بۆ هه‌مو ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی داعش كه له سه‌رجه‌م ئه‌فغانستاندا ئه‌نجامده‌درێن و پاره‌ی پێویستیان بۆ دابینده‌كات.
راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، باس له‌وه ده‌كات له مانگی حوزه‌یرانی 2020وه، له ژێر سایه‌ی سه‌ركرده نوێیه‌كه- ئه‌لموهاجیر- لقی رێكخراوه‌كه‌ی خۆراسان، تا ئێستاش "چالاك و مه‌ترسیداره" و هه‌وڵده‌دات له رێگه‌ی چه‌كداره ناڕازییه‌كانی تالیبان و توندڕه‌وه‌كانی دیكه‌وه، رێزه‌كانی خۆی به‌هێز و قه‌به‌تر بكات.
PM:10:54:23/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت