دانپیانانی یه‌كێك له جێبه‌جێكارانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئاهه‌نگه‌كه‌ی مۆسكۆ
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی روسیا به‌شێك له دانپیانانی یه‌كێك له گۆمانلێكراوه‌كانی هێرشه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی، بۆ سه‌ر سه‌نته‌ری بازرگانی كرۆكۆس، له ده‌وروبه‌ری مۆسكۆ بڵاوكرده‌وه.
له كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا، له شوێنی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی، پیاوێك خۆی به "فه‌ریدون شه‌مسه‌دین" ناساندووه، له‌دایكبووی 1988، له به‌رواری 4 ئازاری ئه‌م مانگه، له توركیاوه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت پێش مانگێك له‌مه‌وبه‌ر، له رێگه‌ی تلیگرامه‌وه، بووه به چه‌كدار و گوێی له وتاره‌كانی یه‌كێك له بانگخوازه‌كان گرتووه، دواتر كه‌سێك په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه و پێی وتووه یاریده‌ده‌ری بانگخوازه‌كه‌یه.
ئه‌و ده‌ستگیركراوه له درێژه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت: "له رێگه‌ی تێلیگرامه‌وه بۆیان ده‌نووسیم، بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان بڵێن یان هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه بخه‌نه‌ڕوو"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "سه‌رپه‌رشتیاران" بڕی 500 هه‌زار رۆبل-یان بۆ پێشنیار كردووه، نزیكه‌ی 5 هه‌زار دۆلار، له به‌رامبه‌ر كوشتنی هه‌ڕه‌مه‌كی، واته ئه‌ركی به‌و په‌ڕی ئاسایی بریتی بووه له كوشتن، "كوشتنی هه‌ر كه‌سێك بێت" له‌و جێگایه‌ی بۆی ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه سه‌رپه‌رشتیاره‌كانی، نیوه‌ی پاره‌كه‌یان خستووه‌ته سه‌ر كارتی بانكییه‌كه‌ی.
ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی روسیا، ئه‌مرۆ شه‌ممه، رایگه‌یاند 11 كه‌سیان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كرۆكۆس ده‌ستگیركردووه، له‌وانه 4 تیرۆریستیان به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌شداریان له‌هێرشه‌كه‌دا كردووه. ئه‌و چوار تیرۆریسته له ناوچه‌ی بریانسكی روسی ده‌ستگیركراون كه هه‌وڵیانداوه به‌ره‌و سنوره‌كانی روسیا ئۆكرانیا هه‌ڵبێن.
PM:09:13:23/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 4208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت