لە رۆژی ساتی زەویدا ئێوارەی ئەمڕۆ یەک کاتژمێر کارەبا دەکوژێندرێتەوە
وێستگه نیوزـ
لە رۆژی ساتی زەویدا و بۆ یادکردنەوەی ئەو رۆژە، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم رایگه‌یاند: لە ئێوارەی ئه‌مڕۆدا یەک کاتژمێر کارەبا دەکوژێندرێتەوە.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، "ئەمڕۆ ساتی زه‌وییە و ئه‌م بۆنه‌یە لە ساڵی 2007ه‌وه لە ئوسترالیاوە لە‌لایه‌ن سندوقی جیهانی بۆ سروشت رێکخراوە”.
ده‌شڵێت: "ئێستا لە زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهاندا بە كەمكردنە‌وە‌ی رووناكییە كه‌م پێویسته‌كان له‌لایە‌ن هه‌ر تاك و كۆمەڵگەیەک بۆ ماوه‌ی یه‌ك کاتژمێر له‌نێوان 8:30 تاوەکو 9:30ی ئێوارە به‌كاتی ناوخۆی هه‌ر وڵات و هه‌رێم و ناوچه‌یه‌ك لەم رۆژەدا یادی دەکرێتەوە”.
سەبارەت بە ئامانجی ئەو کارە ئەو دەستەیەی وتویه‌تی، "مەبە‌ست لە‌و کارە هۆشیاركردنە‌وە‌ی تاك و كۆمه‌ڵگە و ئاگاداركردنە‌وەیانە لە‌و راستییە‌ی كە بە‌رهەمهێنانی وزە و پاراستن و باش بەكارهێنانی پارێزه‌ری هەموو تواناكانمانە”.
PM:05:35:23/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت