د.به‌رهه‌م بۆ پۆستێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستنیشان كرا
وێستگه نیوزـ
زانکۆی هارڤارد پۆستێكی به به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق به‌خشی و سەنتەری بێڵفەر بۆ زانست و کاروباری نێودەوڵەتی و بەرنامەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوبراوی "هاوکاری باڵا" لە کەنەدی سکوڵ وەک ده‌ستنیشانكرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی زانکۆی هارڤارد كه سایتی خه‌ندان ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ی‌ه‌وه، هۆكاری ده‌ستنیشانكردنی د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌یه كه ناوبراو "باکگراوندی بەرفراوانی لەبواری ئەکادیمیا و خزمەتی گشتیدا" هه‌یه و "تێگەیشتنێکی قوڵ و ئەزمونێکی دەوڵەمەند دەهێنێت بۆ سێنتەری بێڵفەر بۆ بەرەوپێشبردنی زانیاری پەیوەندیدار بەسیاسەت لەبارەی گرنگترین ئاڵنگاریەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا زانکۆی هارڤارد ده‌ڵێت، " تێگەیشتنی قوڵی به‌هه‌رم ساڵح لە ئاسایش و بەڕێوەبردن و گەشەپێدانی ئابوری لە هەردوو ئاستی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فیدڕاڵی بەشێوەیەکی کاریگەر دەبێتە مایەی دەوڵەمەندکردنی فرەبابەتی و توێژینەوە و فێرکاری و پڕۆگرامسازی سێنتەری بێڵفەر".
ده‌شڵێت:"هاوکاری د. بەرهەم ساڵح جەخت دەکاتەوە لەسەر پابەندبونی سەنتەری بێڵفەر بۆ هاندانی کۆمەڵگەیەکی فرەچەشن و لەخۆگرتوی خوێندکاران و شارەزایان و خۆتەرخانکردو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان كه روبەڕوی رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهانی ئەمڕۆ دەبنەوە".
PM:04:47:23/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 7548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت