وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی دا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ئاسانكاری بۆ مامۆستایانی دا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئاداری 2024 سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له‌مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن، وێڕایی پیرۆزبایی ئه‌م مانگه پیرۆزه له په‌روه‌ردكاران و مامۆستایان و قوتابیان، له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری په‌روه‌رده، بڕیاردار كه له‌مانگی ڕه‌مه‌زان ئاسانكاری له ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی بكرێت".
سامان سیوه‌یلی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئاسانكارییه‌ك، به‌م شێوه‌یه‌یه:
1- هه‌ر وانه‌یه‌ك ته‌نها (30) سی خوله‌ك ده‌بێت.
2- به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئاسانكاری ته‌واو بكه‌ن بۆ مامۆستایان، به‌تایبه‌ت مامۆستایانی ئافره‌ت.
3- قوتابخانه‌كانی ئێواران (مسائی) به‌هه‌مان شێواز (ده) خوله‌ك له هه‌ر وانه‌یه‌ك كه‌مده‌بێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ڕێكخستنی ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ئێواران له‌مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌درێته به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كه.
PM:03:48:23/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت