میدیای فه‌رمی یه‌كێتی: به‌غدا 15 رۆژه مووچه‌ی ناردوه و تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرتووه
وێستگه‌نیوز-
میدیای فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌رچه‌نده حكومه‌تی عێراق 15 رۆژه مووچه‌ی ناردوه، به‌ڵام تیمی پارتی له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرتووه و دابه‌شی ناكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئاداری 2024 ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "نزیكه‌ی 15 رۆژه وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بڕ‌ی 608 ملیار دیناری وه‌ك مووچه بۆ هه‌رێم ناردووه، به‌ڵام تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرتووه‌و ئاماده‌نییه دابه‌شی بكات".
PUKMEDIA ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 50 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و كه ده‌ست به دابه‌شكردنیشی ده‌كات زیاتر له هه‌فته‌یه‌كی ده‌وێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه " یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات و تیمه وه‌زارییه‌كه‌شی له‌حكومه‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه پێویسته مافی موچه‌خۆران ده‌سته‌به‌ر بكرێت".
ماڵپه‌ڕه‌كه راشیگه‌یاندووه كه "وه‌ك چۆن له‌رابردوودا یه‌كێتی له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆران بووه، له‌ئێستاشدا هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌یه و داوا ده‌كات ئه‌و بڕ‌ه پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه هاتووه و تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه، به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شبكرێت".
PUKMEDIA روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادارده‌كات، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 2-2-2024 ه‌وه لیستی مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می راگه‌یاندووه، كه تائێستا زیاتر له 50 رۆژه نه‌یتوانیوه مووچه‌ی مانگی شوباتی دابه‌شبكات و تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌كه‌ی به‌غداشدا گرتووه كه بۆ مووچه ناردویه‌تی، ئه‌گه‌ر ده‌ست به دابه‌شكردنیشی بكات زیاتر له هه‌فته‌یه‌كی پێده‌چێت، به‌مه‌ش دابه‌شنه‌كردنی مووچه ده‌بێته دوو مانگ.
PM:03:43:23/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت