ئۆكرانیا به تووڕه‌ییه‌وه لێدوان له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی روسیا ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
ئۆكرانیا به تووڕه‌ییه‌وه لێدوان له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی روسیا سه‌باره‌ت به بوونی په‌یوه‌ندی كیڤ به‌ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌وه ده‌دات و هه‌ر جۆره تۆمه‌تێك له‌وباره‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئاداری 2024 كیێڤ رایگه‌یاند كه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی روسیا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان ئۆكرانیا و ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه بۆ سه‌ر هۆڵێكی كۆنسێرت له ناوچه‌یه‌كی مۆسكۆ كه بووه هۆی كوژرانی 143 كه‌س، ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
میخایلۆ پۆدۆلیاك، ڕاوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X” ده‌ڵێت: "ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌زگا تایبه‌ته‌كانی روسیا سه‌باره‌ت به ئۆكرانیا پێشكه‌ش ده‌كرێن، جێگه‌ی قبوڵكردن نین و گاڵته‌جاڕانه”.
ئه‌م لێدوانه‌ی میخایلۆ پۆدۆلیاك دوای ئه‌وه هات كه ئه‌مڕۆ ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی روسیا رایگه‌یاند كه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ویستوویانه به‌ره‌و ئۆكرانیا هه‌ڵبێن، به‌ڵام ده‌ستگیر كراون.
رۆژی هه‌ینی له هۆڵی ئاهه‌نگگێڕانی كرۆكوس له نزیك مۆسكۆ له كۆنسێرتێكدا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به چه‌كی ئۆتۆماتیك ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له 100 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
میدیاكانی روسیا باسیان له‌وه كردووه كه دواتر ته‌قینه‌وه له‌ناو بیناكه‌دا ڕوویداوه، هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه هه‌ندێك چه‌كدار له ناو شوێنه‌كه‌دا سه‌نگه‌ریان گرتووه.
لای خۆیه‌وه رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ڕێگه‌ی تێلێگرامه‌وه به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه ڕاگه‌یاند.
ڕێكخراوه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلێگرام بڵاویكردووه‌ته‌وه ڕایگه‌یاندووه، چه‌كداره‌كانی "هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا".
PM:03:21:23/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت