خاوه‌ن دوكانه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد
وێستگه‌نیوز-
خاوه‌ن دوكان و كۆشكه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ده‌ستیان كرد به خۆپیشاندان و داواكارن قه‌ره‌بوویان بكرێته‌وه و شه‌قامی 100 مه‌تریان داخست.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئاداری 2024خاوه‌ن دوكان و كۆشكه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ستپێكرد و داوایانكرد قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
خاوه‌ن دوكانه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان باسیان له‌وه‌كرد كه "سه‌ره‌ڕای چه‌ندین به‌ڵێن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان وه‌كو قه‌ره‌بوو پێنه‌دراوه".
دواتر ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ستپێكرد و شه‌قامی 100 مه‌تریان به‌ڕووی هاتوچۆدا داخست و جه‌ختیانكرده‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان تاوه‌كو قه‌ره‌بووی سوتانی بازاڕه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن.
به‌وته‌ی به‌شێك له كاسبكار و خاوه‌ن دوكان و كۆشكه‌كانی بازاڕی له‌نگه زیانی زیاتر له 50 هه‌زار دۆلار له هه‌ر خاوه‌ن دوكانێك كه‌وتووه.
ئێواره‌ی رۆژی 27ی شوباتی 2024 ئاگرێكی گه‌وره له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته‌وه، له‌ئه‌نجامیشدا زیانێكی زۆری ماددی به‌ر كاسبكار و خاوه‌ن دوكان و كۆشكه‌كانی بازاڕه‌كه كه‌وت.
PM:02:56:23/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت