ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی به ره‌خنه‌گرتن له سه‌رۆكی تونس ناسرابوو، ده‌ستگیر كرا
رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د بوغلاب
وێستگه‌نیوز، AFP-
محه‌مه‌د بوغلاب ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كه به ره‌خنه‌گرتن له سیاسه‌ته‌كانی قه‌یس سه‌عید سه‌رۆكی تونس ناسرابوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیر كرا.
ڕۆژی هه‌ینی، پۆلیسی تونس رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د بوغلابی به تۆمه‌تی "سووكایه‌تیكردن به كه‌سانی دیكه" له ڕێگه‌ی سۆشیال میدیاوه ده‌ستگیركرد، كه به ره‌خنه‌گرتن له سیاسه‌ته‌كانی قه‌یس سه‌عید سه‌رۆكی تونس ناسراوه.
حه‌مادی ئه‌لزه‌عفه‌رانی پارێزه‌ری رۆژنامه‌نووسه‌كه به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند كه دوای سكاڵایه‌ك كه كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی كاروباری ئایینی تۆماری كردبوو، تیمێكی ئه‌منی تایبه‌تمه‌ند به تاوانه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان له تونسی پایته‌خت، ڕۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د بوغلابیان بانگهێشت كرد.
ئه‌و پارێزه‌ره ده‌ڵێت: "دوای چه‌ند كاتژمێرێك گوێگرتن، بڕیاردرا بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت".
میدیا ناوخۆییه‌كان باسیان له‌وه كردووه كه سكاڵاكاره‌كه تۆمه‌تباری ده‌كات به "سووكایه‌تیكردن پێی و زیانگه‌یاندن به ناوبانگی ئه‌خلاقی"، له پۆسته‌كانی له په‌یجی فه‌یسبووكه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها له لێدوانه‌كانی بۆ میدیاكان.
لای خۆیه‌وه، زیاد ده‌بار، سه‌رۆكی سه‌ندیكای نیشتمانیی ڕۆژنامه‌نووسانی تونس ڕایگه‌یاند، "ئه‌م دۆسیه هیچ نییه جگه له هه‌وڵێكی نوێ بۆ ترساندنی رۆژنامه‌نووسان و بێده‌نگكردنیان له‌ڕێی ئیستغلالكردنی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ته‌وه".
بوغلاب به ڕه‌خنه‌گرتن له چینی سیاسی و قه‌یس سه‌عید سه‌رۆكی تونس ناسراوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان، له ئێستادا نزیكه‌ی بیست ڕۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر كاره‌كانیان دادگایی ده‌كرێن.
ڕۆژنامه‌نووسانی تونس زۆرجار سیاسه‌تی "سته‌مكارانه"ی حكومه‌ت ئیدانه ده‌كه‌ن، كه به وته‌ی ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆ ترساندن و ملكه‌چكردنی میدیا به‌كارده‌هێنێت.
ڕێكخراوه ناحكومییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هۆشدارییان دا له دابه‌زینی ئازادییه‌كان له تونس له‌و كاته‌وه‌ی قه‌یس سه‌عید له 25ی ته‌مووزی 2021 ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
PM:02:12:23/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت