له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی مۆسكۆ 11 كه‌س ده‌ستگیر كران
وێستگه‌نیوز-
میدیاكانی روسیا رایانگه‌یاند كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه 11 كه‌س كه په‌یوه‌ندییان به هێرشه‌كه‌ی مۆسكۆوه هه‌یه ده‌ستگیركران، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ژماره‌ی كوژراوان له 100 كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئاداری 2024 ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكس له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا كریملینه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی روسیا، ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ستگیركردنی 11 كه‌س ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای هێرشه‌كه‌ی دوێنێی مۆسكۆ كه ژماره‌یه‌كی زۆر گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی لێكه‌وته‌وه.
ئاژانسه‌كه له زاری كرملینه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه 4 كه‌س له ده‌ستگیركراوه‌كان راسته‌وخۆ ده‌ستیان له هێرشه‌كه‌دا هه‌بووه و به‌دواداوچوون بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری زیاتر له ئارادایه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی روسیا ڕایگه‌یاند كه ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هۆڵێكی كۆنسێرت له نزیك مۆسكۆ بۆ 93 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌لێكسانده‌ر خینشتین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی روسیا چه‌ند كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر له ڕێگه‌ی تێلێگرامه‌وه ڕایگه‌یاند كه دوو تۆمه‌تبار كه ده‌ستیان هه‌بووه له ئه‌نجامدانی هێرشێك له نزیك مۆسكۆ كه له ئه‌نجامدا كوژران و برینداری لێكه‌وته‌وه له ناوچه‌ی برایانسكی روسیا دوای ڕاوه‌دوونانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان، ده‌ستگیركران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تۆمه‌تبارانی دیكه به پێ هه‌ڵاتوون بۆ ناو دارستانێكی نزیك.
رۆژی هه‌ینی له هۆڵی ئاهه‌نگگێڕانی كرۆكوس له نزیك مۆسكۆ له كۆنسێرتێكدا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به چه‌كی ئۆتۆماتیك ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له 100 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
میدیاكانی روسیا باسیان له‌وه كردووه كه دواتر ته‌قینه‌وه له‌ناو بیناكه‌دا ڕوویداوه، هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه هه‌ندێك چه‌كدار له ناو شوێنه‌كه‌دا سه‌نگه‌ریان گرتووه.
لای خۆیه‌وه رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ڕێگه‌ی تێلێگرامه‌وه به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه ڕاگه‌یاند.
ڕێكخراوه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلێگرام بڵاویكردووه‌ته‌وه ڕایگه‌یاندووه، چه‌كداره‌كانی "هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا".
PM:12:19:23/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت