چیرۆكی ئه‌و كچه منداڵه‌ی به‌هۆی تینوێتییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز-
جارێكی تر چیرۆكی ریدا، ئه‌و كچه ئێزیدیه ته‌مه‌ن پێنج ساڵه‌ی له به‌ر خۆره‌تاودا به‌جێهێڵرا تا له تینوێتیدا گیانی له‌ده‌ست دا، دێته‌وه به‌رباس و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌ڵمانیا داواكاری تاوانبارێكی رووداوه‌كه بۆ سوككردنی سزاكه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌ڵمانیا، داواكاری ژنێكی ئه‌ڵمانی ره‌تكرده‌وه كه ده‌یویست پێداچوونه‌وه به سزای 14 ساڵ زیندانیكردنه‌كه‌یدا بكرێت، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه تۆمه‌تبار كرابوو به‌وه‌ی له ساڵی 2015، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داعش له شاری فه‌لوجه‌ی عێراق، رێگه‌ی داوه كچێكی ئێزیدی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ، بمرێت كه وه‌ك كۆیله لای ئه‌و بووه.
جێنیڤه‌ر وێنیتش ئه‌و ژنه ئه‌ڵمانییه بوو ساڵی 2021، به تاوانی ئه‌نجامدانی دوو تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی، حوكمدرا، له‌وانه مردنی ئه‌و كچه پێنج ساڵه ئێزیدییه، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردنی به رێكخراوێكی تیرۆریستی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، دادگا داواكاری تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی تاوانباره‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند: "داواكارییه‌كه زۆر به روون و ئاشكرایی، هیچ بنه‌مایه‌كی راستی تێدا نییه"، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆكاره روونكاته‌وه كه داواكارییه‌كه‌ی له‌سه‌ر نووسرابوو.
كچه ئێزیدییه ته‌مه‌ن پێنج ساڵانه‌كه، له شاری فه‌لوجه‌ی عێراق، له ساڵی 2015 كۆچی دوایی ده‌كات. دادگای ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌ی بۆ روونبووه‌ته‌وه تۆمه‌تباره‌كه، هیچ شتێكی بۆ رزگاركردنی كچه‌كه نه‌كردووه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به زنجیر له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌یان به‌ستبوویه‌وه.
دادگا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه "ده‌كرا و لۆژیكی بوو" یارمه‌تی منداڵه‌كه بدرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ژن و مێرده، وه‌ك كۆیله مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دایكی منداڵه‌كه كردووه.
جواكیم بایه‌ر دادوه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه، له ساڵی 2021 و له كاتی ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ی ده‌رحه‌ق به ژنه ئه‌ڵمانییه‌كه، باسی له‌وه كردووه كچه ئێزیدییه‌كه: "بێده‌سه‌ڵات بووه و هیچی پێنه‌كراوه"، واته له ژێر خۆره‌تاوه‌كه‌دا به زنجیر به‌سترابووه‌وه.
جێنیڤه‌ر وێنیتش وه‌ك پرۆتستانت ژیاوه و گه‌وره بووه و ساڵی 2013 بووه به موسڵمان. میدیاكانی ئه‌ڵمانیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م ژنه له ساڵی 2014، له رێگه‌ی توركیا و سوریاوه، هاتووه‌ته عێراق تاكو په‌یوه‌ندی به رێكخراوی داعشه‌وه بكات.
به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2021دا رایگه‌یاندووه، جێنیڤه‌ر ساڵی 2015 به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی "پۆلیسی ئه‌خلاق"ی سه‌ر به رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه بووه، به كڵاشینكۆفی هێرشبردن و ده‌مانچه‌یه‌ك و ستره‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوه‌وه، له پاركه گشتییه‌كانی فه‌لوجه و موسڵ سوڕاوه‌ته‌وه و به شوێن ئه‌و ژن و كچانه‌دا گه‌ڕاوه كه پابه‌ندی بنه‌ما توونده‌كانی "ئادابی گشتی" نه‌بوون، به‌تایبه‌ت ئه‌و بنه‌مایانه‌ی په‌یوه‌ست بوون به ره‌فتار و جلپۆشینه‌وه.
جێنیڤه‌ر ساڵی 2016، سه‌روه‌ختێك له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له شاری ئه‌نقه‌ره، هه‌وڵی تازه‌كردنه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی ده‌دات، ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌نێردرێته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا.
ته‌ها ئه‌لجومه‌یلی هاوڵاتی عێراق كه هاوسه‌ری ژنه ئه‌ڵمانییه‌كه‌یه و كه‌سێكی توندڕه‌وی رێكخراوی داعشه. له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌كانی دادگای فرانكفۆرته‌وه، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی كه بووه‌ته‌هۆی مردن و به‌شداریكردنی له تاوانی جه‌نگ، سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ئه‌لجومه‌یلی ساڵی 2013 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی داعشه‌وه كردووه، له هاوینی ساڵی 2015 به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له شاری فه‌لوجه‌ی عێراق، كچێكی ئێزیدی ته‌مه‌ن پێنج ساڵی له به‌ر خۆره‌تاوه‌كه‌دا به‌جێهێشتووه له تینوێتیدا بمرێت، زیندانیكراوه. ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كچه ته‌مه‌ن پێنج ساڵه و دایكه‌كه‌ی، وه‌ك كه‌نیزه‌ك كڕیوه.
"به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگا له ساڵی 2021، ئه‌و ژن و مێرده، "ریدا"ی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ و دایكه‌كه‌یان، وه‌ك دوو كۆیله كڕیوه و له‌سه‌ر ده‌ستی ته‌ها دووچاری لێدانی تووند و هه‌مو جۆره‌كانی دیكه‌ی ئازار بوونه‌ته‌وه"، رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست وا ده‌ڵێت.
دادگای ئه‌ڵمانیا داوای له جومه‌یلی كردووه؛ كه ساڵی 2013 له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه كردووه، بڕی 57 هه‌زار دۆلار بدات به دایكی كچه‌كه، به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و پێیگه‌یشتووه.
له مانگی ئابی 2014، رێكخراوی داعش، له باكووری عێراق چیای شنگالی داگیركرد كه زۆرینه‌ی ئێزیدییه‌كان له‌وێ ده‌ژیان، ئه‌م په‌لاماردانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی، كه‌مینه‌ی ئێزیدییه‌كان له نێوان ساڵانی 2014 و 2017، له‌سه‌ر ده‌ستی داعش و له كاتی كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كه‌یان، رووبه‌ڕووی كوشتن و چه‌وساندنه‌وه ببنه‌وه.
ژماره زۆره‌كه‌یان له عێراقه
له جیهاندا ژماره‌ی ئێزیدییه‌كان، نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێكه، له‌و ژماره‌یه 550 هه‌زاریان له عێراقه، واته به‌ر له هێرشه‌كه‌ی داعش له ساڵی 2014، به‌شی هه‌ره زۆری كه‌مینه‌ی ئێزیدی له عێراق ده‌ژیان.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئێزیدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی باڵاده‌ستی رێكخراوی داعش به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوندا، له نێوان ساڵانی 2014 و 2017، نزیكه‌ی 1280 ئێزیدی كوژران و زیاد له 2 هه‌زار و 300 منداڵ هه‌تیوكه‌وتوون و نزیكه‌ی 70 مه‌زاری ئاینی وێرانكراون و 6 هه‌زار و 400 ئێزیدی رفێنران، له‌و ژماره‌یه نیوه‌یان رزگاركران یاخود خۆبه‌خۆ رایانكردووه.
دوای ئه‌و كاره تووندوتیژانه‌یه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه دژ به ئێزیدییه‌كان ئه‌نجامیدا، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ی 100 هه‌زار ئێزیدی عێراقی، رۆشتوون بۆ ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و ئوستورالیا و كه‌نه‌دا.
یه‌كێك له‌و ئێزیدیانه‌ی په‌نای برده به‌ر ئه‌ڵمانیا، نادیه موراد بوو، خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی له ساڵی 2018، ئه‌م خانمه له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت، ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته‌سه‌ر و به ناچاری هاوسه‌رگیری ده‌كات، به‌ڵام دواتر خۆی له ده‌ستیان رزگار ده‌كات.
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2021، تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند "سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كۆیكردووه‌ته‌وه، به‌ڕوونی ده‌ریده‌خه‌ن و قه‌ناعه‌تپێكه‌ره كه داعش جینۆسایدی دژ به ئێزیدییه‌كان ئه‌نجامداوه".
AM:11:30:23/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت