شیلان عارف: سوكایه‌تیكردن به‌ دادگای فیدڕاڵی، سوكایه‌تیكردنه‌ به‌ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان

‌شیلان عارف، بریكاری وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێ

وێستگه‌نیوز-
بریكاری وه‌زاره‌تی دادی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ناوزڕاندن (ته‌شهیر) به‌ دادگای فیدڕاڵی عێراق تاوانه‌ و سوكایه‌تیكردن پێی‌، سوكایه‌تیكردنه‌ به‌ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان.


شیلان عارف، بریكاری وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ پشكی یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ "دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌لایان دادگای لاهای له‌ساڵی 2005 دانی پێداندراوه‌، دادگایه‌كی ده‌ستووریه‌ و به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریه‌ له‌ ووڵات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تانه‌ له‌بڕیاره‌كان دادگای فیدڕاڵی نادرێت و وه‌ك خۆی جێ به‌جێ ده‌كرێت".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "هه‌روه‌ها دادگای فیدڕاڵی ئه‌ندامێكی كارایه‌ له‌ دادگای ده‌ستوری ئیسلامی، ئه‌ندامه‌ له‌ دادگای ده‌ستوری عه‌ره‌بی كه‌ زۆربه‌ی ووڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان ئه‌ندامن تێیدا".

بریكاری وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت: "سوكایه‌تیكردن به‌ دادگای فیدڕاڵی عێراق، سوكایه‌تیكردنه‌ به‌ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان".

له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا شیلان عارف رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ دووخاڵدا ڕوونكرده‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌سێك به‌ناوی وته‌بێژی حكومه‌ته‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو:

یه‌كه‌م/ ناوزڕاندن ( التشهیر) به‌ شێوازێكی بینراو و بیستراو به‌ دادگای فیدڕاڵی عێراق تاوانه‌ به‌پێی ماده‌ی (٤٣٣) له‌یاسای سزادانی عێراقی ژماره‌ ( ١١١ ) ی ساڵی ١٩٦٩ سزای دیاری كراوی هه‌یه‌.

دووه‌م / له‌ بڕگه‌یه‌ی كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ هانی خه‌ڵك ده‌دات ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه‌ ببنه‌وه‌ و به‌ خاك فرۆش ناویان ده‌بات ، هه‌ر كرده‌یه‌ك له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هاندانه‌ بكه‌وێته‌وه‌ كه‌سی هانده‌ر به‌رپرسیار ده‌بێت به‌پێی ماده‌ی ( ٤٨ ) له‌ یاسای سزادانی عێراقی ژماره‌( ١١١ ) ی ساڵی ١٩٦٩ تاوانی ئه‌نجامداوه‌و سزای یاسایی دیاری كراوی هه‌یه‌.

ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی‌ بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ دادی‌ هه‌رێك دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ پێشه‌وا هه‌ورامانی‌ وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی‌ له‌وه‌ كرد كه‌ "دادگای‌ فیدڕاڵی‌ به‌ نا ده‌ستوری به‌رده‌وامه‌ و  بڕیاره‌كانیشی نا یاسایی و نا ده‌ستورین".
هاوكات ناڕاسته‌وخۆ هێرشی‌ كرده‌سه‌ر بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌هۆی‌ پشتگیریكردنی‌ بڕیاره‌كانی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵی‌ و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان و وتی‌: " خۆفرۆشان لایان گرنگ نیه‌ چه‌ند مافی ده‌ستوری كوردستان به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌ده‌ن".


AM:10:40:23/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو