سه‌میر هه‌ورامی له وه‌ڵامی پێشه‌وا هه‌ورامانی-دا: هه‌ڵوێسته‌كانت ته‌عبیر له بۆچونه‌كانی تیمی وه‌زاری یه‌كێتی ناكات
سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ناوی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لێدوان ده‌دات، ته‌نها ته‌عبیر له خۆی و تیمه وه‌زارییه‌كه‌یان ده‌كات و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به یه‌كێتییه‌وه نییه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "كه‌سێك به‌ناو وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لێدوانی داوه له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی و مافی موچه‌خۆرانی كوردستانه‌وه".
سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاندووه كه له‌مباره‌یه‌وه به پێویستی ده‌زانین به‌م دووخاڵه وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م: له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا، كه‌سێكمان نه‌بووه و نییه كه وه‌ك وته‌بێژ، هه‌ڵوێسته‌كانی ته‌عبیری له سیاسه‌ت و بۆچونه‌كانی تیمی وه‌زاری یه‌كێتی بكات، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ناوی وته‌بێژی حكومه‌ته‌وه قسه ده‌كات، ته‌نها ته‌عبیر له خۆی و تیمه وه‌زاریه‌كه‌یان ده‌كات بۆیه ئه‌وه‌ی وتوویه‌تی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به یه‌كێتییه‌وه نییه.
دووه‌م: له‌بری لێدوان و قسه‌و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه، واباشتر بوو به‌هه‌موومانه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان بده‌ین و مافی موچه‌خۆران ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین. هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كان به‌بێ متمانه و پشتگیری خه‌ڵكی كوردستان و ته‌نها به دروشم ناپارێزرێت.
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-دا هات كه ناڕاسته‌وخۆ هێرشی كرده‌سه‌ر بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌هۆی پشتگیریكردنی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و وتی: " خۆفرۆشان لایان گرنگ نیه چه‌ند مافی ده‌ستوری كوردستان به ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن".
PM:11:27:22/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 3300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت