كیت میدڵتۆن توشبوونی به شێرپه‌نجه راگه‌یاند
كیت میدڵتۆن شازاده‌ی وێڵز
وێستگه‌نیوز-
كیت میدڵتۆن شازاده‌ی وێڵز ئاشكرایكرد كه توشی شێرپه‌نجه بووه و له ئێستادا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئاداری 2024، كیت میدڵتۆن شازاده‌ی وێڵز له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه تووشی شێرپه‌نجه بووه و چاره‌سه‌ری كیمیایی بۆ ده‌كرێت.
كیتی ته‌مه‌ن 42 ساڵ ده‌ڵێت له "قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی" چاره‌سه‌ركردندایه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "ڕۆژانه به‌هێزتر ده‌بم له‌ڕێی گرنگیدان به‌و شتانه‌ی كه یارمه‌تیم ده‌ده‌ن چاكببمه‌وه، له مێشك و جه‌سته و رۆحمدا".
ئه‌و له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "له مانگی یه‌كدا له له‌نده‌ن نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی سكم بۆ كرا، له‌و كاته‌دا پێیان وابوو حاڵه‌ته‌كه‌م شێرپه‌نجه نییه، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام پشكنینه‌كانی دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بوونی شێرپه‌نجه‌یان پشتڕاستكرده‌وه. بۆیه تیمی پزیشكیم ئامۆژگارییان كردم كه پێویسته كۆرسێكی چاره‌سه‌ركردنی كیمیایی خۆپارێزی وه‌ربگرم و ئێستا له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م چاره‌سه‌ره‌دام”.
كه‌یت ده‌ڵێت "تیمێكی پزیشكی زۆر باشم هه‌یه كه زۆر ئاگاداریم ده‌كه‌ن، زۆر سوپاسگوزاریانم، كاتێك پێویست بوو بۆ چاكبوونه‌وه له نه‌شته‌رگه‌رییه گه‌وره‌كه‌م بۆ ده‌ستپێكردنی چاره‌سه‌ره‌كه‌م".
شازاده له لێدوانه‌كه‌یدا باسی له جۆری ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه نه‌كردووه كه چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت و قۆناغی شێرپه‌نجه‌كه‌ی كه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئاشكرا نه‌كردووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه كۆشكی شاهانه‌ی كێنسنگتۆن بڵاویكردووه‌ته‌وه، پزیشكه‌كان له كاتی "نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی سكدا" له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا شێرپه‌نجه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
تۆماره ڤیدیۆییه‌كه‌ی شازاده‌ی وێڵز دوای ئه‌وه هات كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له سۆشیال میدیا قسه و باس له‌سه‌ر شوێن و ته‌ندروستی ناوبراو ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی له مانگی یه‌كدا بۆ نه‌شته‌رگه‌ری گه‌ده‌ی گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كانی رانه‌گه‌یه‌ندرا.
له جه‌ژنی كریسمسه‌وه كیتی ته‌مه‌ن 42 ساڵ، نه‌بینراوه تا ئه‌م هه‌فته‌یه له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ركه‌وت كه له‌گه‌ڵ شازاده ویلیامی هاوسه‌ری كه میراتگری ته‌ختی شاهانه‌ی به‌ریتانیایه، به‌ناو بازاڕێكی جووتیاراندا له نزیك ماڵه‌كه‌یان له ویندسۆر به‌پێ رێده‌كه‌ن.
PM:10:50:22/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت