له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕان له مۆسكۆ ته‌قه‌كرا و ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
وێستگه‌نیوز-
میدیاكانی روسیا رایانگه‌یاند كه له‌ناو هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی شاری مۆسكۆی پایته‌خت ته‌قه‌كرا و ته‌قینه‌وه روویدا و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان 40 كه‌س كوژران و 100ی تر بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئاداری 2024 میدیاكانی روسیا رایانگه‌یاند كه له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕان له مۆسكۆی پایته‌خت كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی روویدا.
هاوكات شایته‌حاڵانی شوێنی رووداوه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سێ كه‌سی ریشدار به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان له هاووڵاتییانی ناو هۆڵی‌كه كردووه.
میدیاكانی روسیا ده‌ڵێن: "به‌پێی ئاماره‌كان به‌هۆی ئه‌و كرده تیرۆریستییه‌وه زیاتر له 40 كه‌س كوژران و 100ی تر برینداربوون.".
شایه‌تحاڵه‌كان ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه سێ كه‌سه‌كه ته‌قه‌یان له هاوڵاتیانی ناو ناوه‌ندێكی بازرگانی شاری مۆسكۆ كردووه.
هاوكات ئاژانسی تاسی روسی رایگه‌یاند كه ته‌قه‌كردنه‌كه له هۆڵی بۆنه‌كانی كرۆكوس له به‌شی رۆژئاوای مۆسكۆی پایته‌خت بووه.
چه‌ند میدیایه‌كی دیكه‌ی روسیا ده‌رباره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه رایانگه‌یاند كه ئاگر له هۆڵه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی-ش كه له كه‌ناڵه‌كانی روسیا په‌خشكرا، ده‌ركه‌وت كه دوكه‌ڵێكی ره‌شی زۆر له سه‌رووی بیناكه‌وه به‌رزده‌بێته‌وه.
PM:10:03:22/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت