وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: خۆفرۆشان لایان گرنگ نیه چه‌ند مافی ده‌ستوری كوردستان به ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێرش ده‌كاته‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پشتیوانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ده‌كه‌ن و دەڵێت كه "خۆفرۆشان لایان گرنگ نیه چه‌ند مافی ده‌ستوری كوردستان به ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ناوی "له‌باره‌ی مه‌حكه‌مه‌ی ناده‌ستوری و نا فیدراڵی!" بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "ئێمه هه‌مومان له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری یاسا و دادگایه‌كی بێ لایه‌ن و ده‌ستورین. به‌ڵام تا ئێستا به پێی ده‌ستور، عێراق دادگایه‌كی ده‌ستوری نیه و ئه‌و دادگایه به نا ده‌ستوری به‌رده‌وامه‌و بڕیاره‌كانیشی نا یاسایی و نا ده‌ستورین".
پێشه‌وا هه‌ورامانی ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی له كوردستان پشتگیری ئه‌م دادگایه ده‌كه‌ن له به‌ر ئه‌وه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و بڕیاری نا ده‌ستوری ده‌دات".
ده‌شڵێت: "به‌ڵام پێویسته خه‌ڵكی كوردستان بزانێت كه خۆفرۆشان لایان گرنگ نیه چه‌ند مافی ده‌ستوری كوردستان به ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن".
پێشه‌وا هه‌ورامانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ناو دادگایه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان و دژی حكومه‌ت بڕیار ده‌دات، مافی ده‌ستوری هه‌رێم پێشێل بكرێت".
وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "كاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی كورستان به‌رامبه‌ر به خاكفرۆش و ماف فرۆشان هه‌ڵوێستی جدی وه‌رگرن و رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه".
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه له‌لایه‌ن وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دوای ئه‌وه دێت كه كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی بۆ بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ده‌ربڕی، هاوكات سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له لێدوانێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی دژی هه‌رێم نییه.
PM:08:52:22/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت