نوری حه‌مه عه‌لی: بایكۆتی هه‌ڵبژاردنمان نه‌كردووه
نوری حه‌مه‌عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی
وێستگه‌نیوز-
نوری حه‌مه‌عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه حزبه‌كه‌ی (پارتی) هه‌ر یه‌كه‌مه و هه‌ر به یه‌كه‌میش ده‌مێنێته‌وه و ژماره‌ی كورسییه‌كانی زیاد ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئاداری 2024، نوری حه‌مه‌عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له پرسه‌ی حاجی محه‌مه‌د بامۆكی له سلێمانی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
نوری حه‌مه‌عه‌لی وتی: "پارتی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی نه‌كردووه، به‌ڵكو تێبینیمان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه. رای خۆمان داوه و رایه‌كه‌شمان روونه و به‌یاننامه‌كه‌مان روونه".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی حزبه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووه، نوری حه‌مه عه‌لی باسی له‌وه كرد كه "تا ئێستا پارتی هه‌ر یه‌كه‌م بووه و هه‌ر به یه‌كه‌میش ده‌مێنێته‌وه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پارتی راشیگه‌یاند كه "بێگومان ئه‌گه‌ر كورسییه‌كانمان زیاد نه‌كات، كه‌م ناكات".
PM:08:04:22/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت