سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: دۆخی ئێستای خه‌ڵكی هه‌رێم زۆر خراپه
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق مولزه‌م و باتن و دژی قه‌واره‌ی هه‌رێم نییه و دۆخی ئێستای خه‌ڵكی هه‌رێم زۆر خراپه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2024/3/22 له میانه‌ی به‌شداری كردنی له پرسه‌ی كۆچكردوو حاجی محه‌مه‌د بامۆكی كه‌سایه‌تی دیاری هه‌ڵه‌بجه و كوردستان، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له لێدوانێكد بۆ رۆژنامه‌نووسان له باره‌ی قه‌یرانی مووچه و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی عێراق، رایگه‌یاند كه "بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی بات و مولزه‌من و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك پێوه‌ی پابه‌ند بن".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی وتی: "له بڕیاردا باش و خراپ نییه، به‌ڵكو هه‌ندێ جار بڕیاره‌كان بۆ هه‌ندێ لا باشن و بۆ هه‌ندێ لا خراپن".
رۆژنامه‌نووسان پرسیاریان له ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كردووه كه ئایا بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمن، له وه‌ڵامدا ئه‌مینداری یه‌كگرتوو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "نه‌خێر بڕیاره‌كان دژی هه‌رێمی كوردستان نین".
له‌باره‌ی بابه‌تی مووچه سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "داواكاری زۆرمان كردووه له باره‌ی مووچه و خه‌ریكه هه‌موو گیانی خه‌ڵك ده‌بێته داواكاری".
وتیشی: "دۆخی ئێستای خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی موچه‌وه زۆر خراپه و ده‌بێ ئه‌و دۆخه چاك بكرێت".
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و بایكۆتی پارتی له وڵامی رۆژنامه‌نووساندا ئه‌مینداری یه‌كگرتوو رایگه‌یاند كه "پارتیش به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات".
PM:05:54:22/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت