داهاتی هه‌فته‌یه‌كی سلێمانی دوو ملیار و 762 ملیۆن دینار بووه‌

‌دیمه‌نێك له‌ شاری سلێمانی

وێستگه‌نیوزـ

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 16ی ئادار تا 22ی ئاداری 2024، بڕی دوو ملیار و 762 ملیۆن و 358 هەزار و  317 دینار بووە، بەجۆرێك كە سەرجەم داهاتەكە نەختینەیە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی دوو ملیار و 762 ملیۆن و 358 هەزار و 317 دینار بووە، سەرجەم داهاتەكەش واتا  100% نەختینەیەو شێوەی چەك تەنها بڕی پێنج ملیۆن و 75 هەزار و 750 دینارە و شێوەی مەقاصە تەنها بڕی دوو ملیۆن و 685 هەزار دینارە. 

ئەو بڕە داهاتەی لەم هەفتەیەدا لەو دوو پارێزگا و دوو ئیدارە سەربەخۆیەدا بەدەستهاتووە، هه‌شت ملیار و 238 ملیۆن دینار کەمترە لەو داهاتەی هەفتەی رابردوو، واتە لە ماوەی نێوان 9 تا 15ـی ئاداری 2024، لەو سنوورانەوە بەدەستهاتبوو کە زیاتر لە 11 ملیار و یەک ملیۆن دینار بوو.
 
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەمبوونەوەی داهاتەکان زیاتر پەیوەندییان بە پشووەکانی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە هەیە، کە وایکردووە جوڵەی بازرگانی لە سنوورەکانەوە کەم ببێتەوە.

رۆژی 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2022، دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.


PM:03:51:22/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت