میسی چۆن ژنێكی به‌ساڵاچووی ئیسرائیلی له ده‌ستی چه‌كداره‌كانی حه‌ماس رزگار كرد؟
لیۆنێل میسی
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌ستێر كۆنیۆ، ژنێكی ئیسرائیلی به‌ساڵاچووه، ته‌مه‌نی 90 ساڵه، كاتێك دوو چه‌كداری له‌فه‌ستینی ده‌مامكدار، له ساته‌وه‌ختی هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ر، له باشووری ئیسرائیل، په‌لاماری ماڵه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، پێیان ده‌ڵێت: "من خه‌ڵكی زێدی له دایكبوونی میسیم".
ئه‌وه له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ر روویداوه، كاتێك بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هێرش ده‌كاته سه‌ر ئۆردوگا جوله‌كه‌نشینه‌كانی نزیك سنوری غه‌ززه، وه‌ك ئۆردوگای نیشته‌جێبوونی نیر عۆز، ئه‌ستێر كۆنیۆ كه له ئه‌رجه‌نتین له‌دایكبووه، له ساته‌وه‌ختی هێرشه‌كه‌دا له‌و ئۆردوگایه ده‌ژیا.
ورده‌كاری رووداوه‌كه
كۆنیۆ له فیلمێكی دیكۆمێنتاری نوێ‌دا، ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئیسرائیل، قسه‌ی كردووه و باس له‌وه ده‌كات، سه‌روه‌ختێك دوو چه‌كداره‌كه، هه‌وڵیانداوه شوێنی ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌ی كۆنیۆ بزانن، ئه‌و پێی وتوون: "به هه‌ردووكیانم وت قسه‌م له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن، چونكه من له زمانی ئێوه تێناگه‌م. ئێوه به عیبری قسه ده‌كه‌ن، من به حاڵ ده‌زانم به عیبری قسه بكه‌م. پێم وتن من به ئیسپانی و ئه‌رجه‌نتینی قسه ده‌كه‌م.. ئه‌وان پرسیاریان لێكردم: ئه‌رجه‌نتین چییه؟".
لێره‌وه قسه‌كردنی ئه‌و ژنه به‌ساڵاچووه له‌گه‌ڵ دوو چه‌كداره‌كه، به زمانێكی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ له وشه‌ی عیبری و ئیسپانی و ئاماژه، ده‌گوێزرێته‌وه بۆ سه‌ر لیۆنێل میسی، یاریزانی ئه‌فسانه‌یی تۆپی پێ.
كۆنیۆ له درێژه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵێت: "پێم وت، سه‌یری تۆپی پێ ده‌كه‌ن؟ پێی وتم: به‌ڵێ، به‌ڵێ، من حه‌زم له تۆپ تۆپێنه. منیش پێم وت من خه‌ڵكی زێدی میسیم. وه‌ڵامی دامه‌وه میسی! من میسیم خۆشده‌وێت".
لێره‌وه له یه‌كێك له سوریالیترین دیمه‌نه‌كانی هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ردا، چه‌كداره‌كه چه‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ر سه‌ری كۆنیۆدا راگرتووه و به‌سه‌ریدا ده‌چه‌مێته‌وه كه دانیشتووه، چه‌كداره‌كه‌ی دیكه وێنه‌ی هه‌ردوكیان ده‌گرێت.
خانمه به‌ساڵاچووه‌كه ده‌ڵێت چه‌كداره‌كه دوو په‌نجه‌ی ده‌ستی: "به‌م شێوه‌یه به‌رزكرده‌وه و وێنه‌یه‌كیان گرتین و دواتر رۆشتن". وێنه‌كه‌ی كۆنیۆ و تفه‌نگه‌كه كه له جۆری K-47 بوو، له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره ده‌مامكداره‌كه‌دا كه ئاڵای فه‌له‌ستین له‌سه‌ر چاكه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌ی بوو، له سۆشیال میدیا بڵاوبووه‌وه".
هێرشبه‌ره‌كه دروشمی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی به ستبوو به ناوچاوییه‌وه كه له كاتی هێرشه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندیان به حه‌ماسه‌وه كردبوو. ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌ی كۆنیۆ، له چه‌ند شوێنێكی تری ئه‌و ئۆردوگایه‌دا، وه‌ك بارمته ده‌ستگیركران و تا ئێستا هه‌ردوو نه‌وه‌كه‌ی دێڤدی 33 ساڵ و ئارێیلی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌رن.
دێڤد خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو منداڵه جمكه‌كه‌ی، له هێرشه‌كه‌دا فڕێندران، پاشان له سه‌روبه‌ندی ئاگربه‌سته كاتییه‌كه‌ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ر، هاوسه‌ره‌كه و دوو منداڵه جمكه‌كه ئازادكران، له به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك زیندانی فه‌له‌ستینی ئازاد كرد و داپیره هه‌نووكه چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردوو نه‌وه‌كه‌ی ده‌كات.
هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه، گڕی شه‌ڕێكی وێرانكه‌ری داگیرساند كه زیاد له پێنج مانگه به‌رده‌وامه. له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ر یه‌ك له ئه‌رجه‌نتین و پیرۆ رایانگه‌یاند ژماره‌یه‌ك هاووڵاتییان له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون، ئه‌مه له كاتێكدایه مه‌كسیك رایگه‌یاند، چه‌ند هاووڵاتییه‌كی له نێوان فڕێندراوه‌كاندان. بۆ تۆماركردنی فیلمه دیكۆمێنتارییه‌كه به زمانی ئیسپانی، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌یان كه‌س كراوه كه له هێرشه‌كه‌دا رزگاریان بووه.
PM:03:11:22/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت