كه‌شناسی: به‌فرو بارانبارینی به‌لێزمه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت و به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه‌كان و بارانبارین له ناوچه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و نزم ده‌بنه‌وه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئاداری 2024، بەهۆی کاریگەری بەردەوامى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەى لەسەر ناوچەکە هەیە تەواوى ئاسمانى هەرێم هەورى باراناوى دەبێت، سەرەتا لە رۆژئاواى هەرێم باران بە شێوەى نمە باران و بارانی مامناوەند دەست پێدەکات و پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەکانى تر.
باسی له‌وه‌شكردووه: لە سنووری پارێزگای دهۆک رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
ئه‌وه‌شی وتووه: لە کانەکانی دوای نیوەڕۆ لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان بارانی مامناوەند دەبارێت و هەندێک کات باران بەشێوەی تاوە بارانی کورت خایەن دەبێت. پاشان بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری ئەو شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت. هەروەها بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه، پلەکانی گەرما بە نزیکەی یه‌ك تــــا سێ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ شەممە 23ی ئاداری 2024، ناجێگیرى کەش و هەوا لەسەر ناوچەکەمان بە رێژەیەکی کەمتر بەردەوامى دەبێت، ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەورى تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مناوەند دەبارێت بە تایبەت سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان باران بارینی زیاتر دەبێت بەروارد بە ناوچەکانی تر، لە هەندێک کات و ناوچە پێشبینی هەورە تریشقە و تاوە بارانى کورت خایەن دەکرێت.
باسی له‌وه‌شكردووه، پلەکانی گەرما به‌راورد به تۆمار كراوه‌كانی ئه‌مڕۆ به دوو بۆ چوار پله به‌رزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 19
سلێمانی: 18
دهۆک: 17
زاخۆ: 17
هەڵەبجە: 19
کەرکوک: 22
سۆران: 12
حاجی ئۆمەران: 5
گەرمیان: 24
AM:10:54:22/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت